Accessibility links

چین داوای کۆمەکی تەندروستی بۆ ئافریکا دەکات


سەرۆکی چین جەخت دەکاتەوە لەوەی وڵاتەکەی، لە سەرەتای دەرکەوتنی ڤایرۆسی کۆرۆناوە بە شێوەیەکی ڕوون و ئاشکرا سەروسەودای کردووە.

ئەم لێدوانەی سەرۆکی چین لە میانەی 73هەمین کۆبوونەوەی ئەنجومەنی تەندروستی جیهانیدا بووە، وە لەسەر داوای بەڕێوبەری گشتی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی، بەشداری لەو کۆبوونەوەیەدا کردووە.

سەرۆکی چین داوای کردووە کە پێویستە ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی هەموو پێداچوونەوەیەک بە بابەتی ڤایرۆسی کۆرۆنادا بکات و هەروەهاش داوا دەکات هاوکارییەکی نێونەتەوەیی دروست بێت بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەتای کۆرۆنا.

سەرۆکی چین کە لە ڕێی ڤیدیۆییەوە بەشداری لەو کۆبوونەوەیەی ڕۆژی دووشەممەدا کردوە، دەڵێت "پێویستە تەکنەلۆژیا و کۆمەکە تەندروستییەکانیش بۆ وڵاتانی ئافریکاش دابین بکرێن." وەک بەشێک لە هەوڵەکان بۆ بەرەنگاربوونەوە و خۆپاراستن لە کۆڤید 19.

پیتەر نافارۆ، ڕاوێژکاری کۆشکی سپی بۆ کاروباری ئابوری و بازرگانی، پێشتر لە لێدوانە ڕۆژنامەوانییەکانیدا، باسی لەوە کردووە کە وڵاتی چین "بە مەبەست ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاوکردۆتەوە" و ئاماژەشی بەوە کردووە کە دەکرا لە شاری ووهانەوە کۆنترۆڵی تەواوەتی ئەو ڤایرۆسە بکرایە.

چین ئەو گوناهبارکردنانە ڕەت دەکاتەوە و دەڵێت بەڕێوبەرایەتییەکەی سەرۆک ترامپ دەخوازێت بەرپرسیارێتییەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسەر شانی خۆی لابدات.

XS
SM
MD
LG