Accessibility links

سەرۆک ترامپ ئاگاهی دەدات سەبارەت بە چین


سەرۆک ترامپ جەخت دەکاتەوە لەوەی ئەمریکا زانیاری زۆری لەلا هەیە سەبارەت بە تاقیگەی ووهان لە وڵاتی چین و دەڵێت ئەو زانیاریانەش زانیاری باش نین.

شاری ووهان، یەکەم شار بوو لە مانگی 12ی ڕابردوودا ڤایرۆسی کۆرۆنای تیادا بڵاوبووەوە.

لە لێدوانەکانیدا بۆ کەناڵی فۆکس نیوز، سەرۆک ترامپ دەڵێت "چین دەیتوانی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕابگرێت."
سەرۆک ترامپ جەخت دەکاتەوە لەوەی لە ئێستادا ئەمریکا دەتوانێت "بە تەواوەتی پەیوەندییەکانی لەگەڵ چیندا ببڕێت" و دەشڵێت ناشخوازێت لەگەڵ سەرۆکی چیندا قسە بکات.

پەیوەندییەکانی نێوان ئەمریکا و چین لەم چەند هەفتەیەی ڕابردوودا پشێوی و ئاڵۆزییەکی زۆری تێکەوت هاوکاتی ئاڵوگۆڕکردنی ڕەخنە و ناڕەزاییەکان بەرامبەر یەکتر لەسەر شوێنی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە لە مانگی دوازدەی ساڵی پارەوە بۆتە مایەی گیان لەدەستدانی زیاتر لە 300 هەزار کەس لە سەرانسەری جیهاندا.

لەم ماوەیەی ڕابردوودا، سەرۆک ترامپ زمانی ئاخاوتنی لەبەرامبەر چین زۆر توند کردوە و هەڕەشەی کۆتایهێنانی پەیوەندییەکانی دەکرد لەگەڵ ئەو زلهێزە ڕکابەرەی ئەمریکاداک.

هەر لەم لێدوانەی ڕۆژی یەکشەممەیدا، لەسەر بابەتی پەیوەندی ڕوسیا بە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیەوە لە ساڵی 2016دا، سەرۆک ترامپ لێکۆڵینەوەکانی لەسەر ئەو بابەتە بە "گەورەترین تاوانی سیاسی" لە ئەمریکادا ناودێرکرد.

XS
SM
MD
LG