Accessibility links

خۆپیشاندانی مامۆستایان و فەرمانبەران لە دهۆک


ژمارەیەک لە مامۆستاو فەرمانبەرانی شاری دهۆک ڕۆژی شەممە خۆپیشاندانێکیان ئەنجام دا بۆ ناڕەزایی دەربڕین لەسەر دوواکەوتنی مووچەکانیان بەڵام هێزە ئەمنییەکان ڕێگەیان نەدا ژمارەیەکی زۆر لە خەڵک کۆببنەوە. لەگەڵ ئەوەشدا ژمارەیەک لە مامۆستایان توانیان بەشداری بکەن و پەیامی خۆیان بگەیەنن.

هێزەکانی ئاسایش ڕێگەشیان نەدا هیچ کەناڵێکی ڕاگەیاندن وێنەی خۆپیشاندانەکە بگرن. یەکێک لە بەشداربوان بە ناوی ڕزگار عەونی بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند " ئێمە پەیامی خۆمانمان گەیاندو داخوازییەکانمان ئاراستەی حکومەت کرد سەرەڕایی ڕێگرییەکان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە."

شایانی باسە دوو مانگە مامۆستایان و فەرمانبەران مووچەیان وەرنەگرتووە و لە ئێستاشدا کە مانگی ڕەمەزانە و جەژن نزیکە هێشتا دیار نییە کەی مووچەکانیان وەردەگرن.

please wait

No media source currently available

0:00 0:01:51 0:00


XS
SM
MD
LG