Accessibility links

فەریبا عادلخای ڕووناکبیری فەڕەنسی بە ڕەچەڵەک ئێرانی سزای پێنج ساڵ زیندانیکردن دەدرێت


پارێزەری فەریبا عادلخای فەرەنسی بە ڕەچەڵەک ئێرانی ڕایگەیاند ئەو لێکۆلەرە ئەکادمییە ڕۆژی شەممە لەلایەن ئێرانەوە سزای پێنج ساڵ زیندانی کردن درا بە تاوانی ئاسایشی نیشتمانی و ئەو دەڵێت داوای پێداچوونەوە بەسەر بڕیارەکەدا دەکات.

دۆسێکەی عادلخا و هاوپیشە فەڕەنسییەکەی ڕۆڵەند مارشاڵ، کە لە مانگی 6 ی ساڵی ڕابوردوو پێکەوە دەستگیر کران، بۆ ماوەی چەند مانگێک بووە هۆی گرژی و ئاڵۆزی لە نێوان تاران و پاریس.

مارشاڵ لە مانگی سێ لە ڕووداوێکی ئاڵوگۆڕکردنی زیندانیدا ئازاد کرا کە ڕەخنەیەکی زۆری لەلایەن ئەمەریکاوە لێکەوتەوە.

عادلخای تەمەن 61 ساڵان و پسپۆڕ لە بواری ئیسلامی شیعە و بەڕێوبەری توێژینەوەی زانستی لە زانکۆی پۆی پاریسدا، لە زیندان مایەوە.

سەعید دێهقانی پارێزەری بە ئاژانسی دەنگوباسی فەرەنسی ڕاگەیاند ئەو بە تاوانی کۆکردنەوەی زانیاری و پیلانگێڕان دژی ئاسایشی نیشتمانی و ئەنجامدانی پروپاگاندا دژ بە کۆماری ئیسلامی سزای پێنجساڵ زیندانی کردن دراوە.

ئەو گوتیشی خۆسپێرەکەی هەوڵ دەدات داوای پێداچوونەوە بەسەر حوکمەکەیدا بکات.

پارێزەرەکەی گوتیشی خاتوو عادلخا بەهۆی 49 ڕۆژی مانگرتنی لە زیندان، کە لە کۆتایی مانگی 12 وە دەستیپێکرد هەتا مانگی دوو، زۆر لاواز بووە.

XS
SM
MD
LG