Accessibility links

بومەرزەیەک بەهێزی 6.4 لە ڕۆژهەڵاتی نێڤادا ڕوودەدات

نێوەندی زەویناسی ئەمەریکا ڕادەگەیەنێت بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی بومەلەرزەیەک بە هێزی 6.4ناوچە دوورەکانی ڕۆژئاوای ویلایەتی نێڤادای هەژاندووە.

نێوەندی زەویلەرزەکە کاتژمێر 4:03 خولەکی بەیانی نزیکەی 35 میل دوور بوو لە شارۆچکەی تانۆپا کە دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی زنجیرە شاخەکانی نێڤادا کە بە سێرا نێڤادا ناسراوە. بومەلەرزەکە نزیکەی 7.6 کیلۆمەتر لە قوڵایی زەویدا بووە و بەلایەنی کەم شەش وەردەبومەرزەی بەدوای خۆیدا هێناوە کە دوانیان هێزەکەی نزیکەی 5.4 بووە.

خەڵکی لە شاری سالت لەیک یوتاوە هەتا دۆڵی کالیفۆرنیا هەستیان بە زەویلەرزەکە کردووە.

This item is part of
XS
SM
MD
LG