Accessibility links

ئەمەریکا هەناردەکردنی پارچەی ئەلیکترۆنی بۆ کۆمپانیای هواوی ڕادەگرێت


بەڕێوەبەرایەتی ترامپ ڕۆژی هەینی دەستیکرد بە ڕێگەگرتن لە هەناردەکردنی پارچەی ئەلیکترۆنی کە بە چیپ ناسراوە بۆکۆمپانیای هواوی. ڕەنگە ئەم هەنگاوە گرژی و ئاڵۆزییەکان لەگەڵ چیندا زیاد بکات.

وەزارەتی بارزرگانی ئەمەریکا گوتی ڕێساکانی هەموارکردووە کە بەشێوەیەکی سەرەکی هواوی کردۆتە ئامانج هەناردەکردنی پارچەی ئەلیکترۆنی ڕادەگرێت.

ئاژانسی ڕۆیتەرز بەرلەوەی کە وەزارەتەکە ڕاپۆرتەکەی بڵاوبکاتەوە هەواڵی ڕاگرتنی ئەو هەناردانەی ڕاگەیاندبوو. وەزارەتەکە دەشڵێت " ڕاگەیاندنەکەی هەوڵەکانی هواوی بۆ بنکۆکردنی کۆنتڕۆڵی هەناردەکردن لەلایەن ئەمەریکاوە ڕادەگرێت."

گۆڕانکاری ئەو یاسایە زیان بە هواوی، دووهەم گەورەترین بەرهەمهێنەری تەلەفۆنی پێشکەوتوو لە جیهاندا، دەگەیەنیت وە هەروەها زیانێکیشە بۆ کۆمپانیای سمیکۆندەکتەر (نیمچەگەیەنەر) ی تایوانی کە بەرهەمهێنەری سەرەکی چیپەکانی هواوییە.

هواوی پێویستی بە ئامێرە ئەلیکترۆنییەکانە بۆ تەلەفۆنە پێشکەوتووەکەی کە لە نێوەندی ململانێی تەکنەلۆژیایە لە نێوان ئەمەریکا.

هەتا ئامادەکردن ئەم هەواڵە لەسەر ئەم بڕیارەی ڕۆژی هەینی هواوی هیچ ڕاگەیاندنێکی بڵاو نەکردۆتەوە کە پێشتر هۆشداری دابوو حکومەتی چین بێدەنگ نابێت ئەگەر یاساکە جێبەجێ بکرێت .

XS
SM
MD
LG