Accessibility links

ڕوسیا ژمارەیەکی پێوانەیی لە توشبوون بە کۆرۆنا تۆمار دەکات


ڕوسیا ژمارەیەکی پێوانەیی توشبووان بە پەتای کۆرۆنا تۆمار دەکات.

تیمی حکومەت بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 11600 کەسی تۆمارکردووە کە توشی پەتای کۆرۆنا بوون و زیاتر لە نیوەی ئەو ژمارەیەش لە مۆسکۆن.

تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە سەرجەم ئەوانەی لە ڕوسیا توشی ئەم پەتایە بوون ژمارەیان گەیشتۆتە زیاتر لە 221 هەزار کەس و هەروەها زیاتر لە 2000 کەسیش بەهۆی کۆڤید 19ەوە گیانیان لەدەستداوە.

کاربەدەستان لە ڕوسیا دەڵێن زیادبوونی ژمارەی توشبوان بە پەتای کۆرۆنا هاوکاتە لەگەڵ زیادکردنێکی بەرچاوی ئەو پشکنینە تەندروستیانەدا کە تایبەت بەم پەتایە دەکرێن، وە دەشڵێن بەڵام هێشتاش ئەم ژمارانە ڕێژەیەکی کەمن لە ژمارەی ڕاستەقینەی توشبوان بە پەتای کۆرۆنا.

شارەوانی مۆسکۆ لە هەفتەی ڕابردوودا ئەوەی ڕاگەیاند نزیکەی 300 هەزار کەس لە دانیشتوانی مۆسکۆ هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا.

ژمارەی دانیشتوانی مۆسکۆ بە نزیکەی 12 ملیۆن و حەوتسەد هەزار کەس مەزەندە دەکرێت.

لە کۆتایی مانگی 3دا ڕوسیا ڕێوشوێنی تایبەتی گرتەبەر بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەتای کۆرۆنا، بەڵام ڕێگەیدا بەوەی کەرتە سەرەکییەکانی وڵاتەکە درێژە بە کارکردنی خۆیان بدەن.

XS
SM
MD
LG