Accessibility links

کۆرۆنا لە چین


وڵاتی چین بەرزبوونەوەیەکی تری ڕادەگەیەنێت لە ژمارەی توشبوان بە پەتای کۆرۆنا و هاوکات حکومەتی وڵاتەکەش ئەوە وەبیری خەڵک دەهێنێتەوە تا بە ئاگابن و ئاستەکانی خۆپاراستنیشیان زیاتر بکەن لەم پەتایە.

ئەم لێدوانانەی می فینگ، وتەبێژی لیژنەی باڵای تەندروستی گشتی لە وڵاتی چین، ڕێک لە پاش ڕاگەیاندنی 17 حاڵەتی توشبوونە بە پەتای کۆرۆنا لە ماوەی 10 ڕۆژی ڕابردوودا.

5 توشبوو بەم پەتایە لە شاری ووهانن، کە لە مانگی ڕابردوودا ڕێوشێنەکانی بۆ خۆپاراستن لەم پەتایە دانرابوون، هەڵگیران.

لیژنەی باڵای تەندروستی گشتی لە چین، دەڵێت بۆ یەک مانگ دەچێت هیچ گیان لەدەستدانێکی نوێ بەهۆی کۆڤید 19ەوە تۆمار نەکراوە، بەڵام هێشتا 141 کەس لە نەخۆشخانەکاندا لەژێر چارەسەری تەندروستیدان و 783 کەسیش لە کەرەنتینەدان بە گومانی ئەوەی پەتای کۆرۆنایان هەبێت، وە دەشڵێت زۆربەیان پاش تاقیکردنەوە تەندروستییەکانی بۆیان کراوە هیچ نیشانەیەکی توشبوونیان نییە بەم پەتایە.

چین دەڵێت تائێستا 4633 کەس بە کۆڤید19 مردون و 82918 کەسیش هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنان.

XS
SM
MD
LG