Accessibility links

تورکیا ڕێنومایی توندی هەیە بۆ کردنەوەی بازاڕەکان


لە تورکیا بۆ یەکەم جارە لە ماوەی 7 هەفتەی ڕابردوودا بازاڕەکان دەکرێنەوە هاوکاتی سوک کردنی ئەو ڕێوشوێنانەی بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەتای کۆرۆنا گیرابوونەبەر.

حکومەتی تورکیا ڕێنومایی توندی گرتۆتەبەر بۆ کردنەوەی بازاڕەکان، لەوانە وەرگرتنی پلەی گەرمی لەش لە کڕیارەکان و چوونە ژوورەی خەڵک بۆ هەر یەکێک لەو بازاڕانە بە ژمارەی سنوردارە و هەروەهاش دڵنیابوون لەوەی هەر کڕیارێک دەبێت دەمامکی کردبێت.

لەگەڵ ئەم کرانەوەیەشدا، بەڵام چێشتخانە و هۆڵەکانی سینەما و شوێنەکانی تایبەتن بە یاریکردنی منداڵان هەر داخراون.

لە هەفتەی ڕابردوودا، حکومەتی تورکیا "پلانی گەڕانەوە بۆ ژیانی ئاسایی" ڕاگەیاند، بەڵام ئاگاهیشی داوە ئەگەر بێتوو ڕێژەکانی توشبوون بە پەتای کۆرۆنا بەرزتر ببنەوە، ئەوا ڕێوشوێنی زۆر قورستر دەگرێتەوەبەر.

ڕۆژی یەکشەممە، لە تورکیا ڕێگەدرا بە خەڵکی بەتەمەن تا بتوانن بۆ چەند کاتژمێرێک لە شوێنەکانی نیشتەجێبوونیان بچنە دەرێ بەڵام بە شێوەیەکی سنوردار.

لە تورکیا، تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە نزیکەی 140 هەزار کەس تۆمارکراون کە هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنان و هەروەهاش نزیکەی 3800 کەس بە کۆڤید 19 گیانیان لەدەستداوە.

XS
SM
MD
LG