Accessibility links

ئێران زیاتر لە 1،500 حاڵەتی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕادەگەیەنێت


ئێران هۆشداری دەدات ڤایرۆسی کۆرۆنا لە باشوری وڵاتەکە زیاد دەکات سەرەڕای ئەوەی لە ناوچەکانی تردا بەرەو کەمبوونەوە دەڕوات. ئەم ڕاگەیاندنەی ڕۆژی شەممە هاوکات بوو لەگەڵ پشتڕاستکردنەوەی 1500 حاڵەتی نوێ پەتاکە لە وڵاتەکەدا.

وەزیری تەندروستی ئێران کیانوش جەهانپوور لە لێدوانێکی تەلەفیزیۆنیدا ڕایگەیاند " لە هەمو پارێزگاکاندا کەمبوونەوەی ڤایرۆسەکە بەدەی دەکرێت بێجگە لە خوزستان، کە لەوێ هێشتا ڕەوشەکە جێگای نیگەرانییە."

وەزارەتی تەندروستی ئێران لە مانگی ڕابردۆوە چیتر ئامارەکانی پارێزگاکان بە جیاجیا بلاوناکاتەوە و تەنها بە پێی سیستمی ڕەنگەکان ئاماژەی پێ دەکات کە سپی ئاماژە بەو بەشانەی وڵات دەکات لە مەترسی کەمدان، زەرد بۆ ناوەندی و سوریش بۆ مەترسییەکی زۆر.

بە پێی دواین ڕاپۆرتی وەزارەتەکە خوزستان و چەند پارێزگایەکی تر سورن بە تارانی پایتەختیشەوە.

هەفتەی ڕابوردوو ئێران نزمترین ئاستی توشبوونی بە ڤایرۆسەکە تۆمارکرد لەوەتای 10 ی مانگی 3وە، بەڵام لەم هەفتەیە جارێکی تر بەرەو بەرزی ڕۆشتەوە.

جەهانپوور گوتی لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابوردوودا 1،529 حاڵەت تۆمار کراوە و بەمەش کۆی ژمارەی توشبووان دەگاتە 106 هەزارو 220 کەس و 6،589 کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە لەو وڵاتە گیانیان لەدەستداوە.

XS
SM
MD
LG