Accessibility links

سەرۆک ترامپ چاوەڕوانی وڵاتی چینە


سەرۆک ترامپ دەڵێت هەفتەیەک یان دووانی دەوێت تا بڕیار بدات سەبارەت بەوەی ئایا چین وابەستەی بەندەکانی ڕێککەوتنە بازرگانییەکەی دەبێت لەگەڵ ئەمریکادا یان نا.

سەرۆک ترامپ هاوکاتی کۆنفرانسە ڕۆژنامەوانییەکەی کۆشکی سپی ئاماژەی بەوە کردووە چاوەڕوان دەبێت تا بزانێت ئایا چین پارێزگاری لەو ڕێککەوتنە بازرگانییە دەکات یان نا.

پەیوەندییەکانی نێوان واشنتۆن و ژمارەیەک پایتەختی وڵاتانی ڕۆژئاوا لەگەڵ بێژینگدا، پشێوی تێکەوتووە پاش ئەوەی دەرکەوتووە کە لەوانەیە چین زانیارییەکانی تایبەتن بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، شاردبنیەوە.

ڕۆژی چوارشەممەش جۆن ڕاتکێلف، کە سەرۆک ترامپ وەک بەڕێوبەری دەزگای هەواڵگری دەستنیشانی کردووە، وتوویەتی سەنگیی دەخاتە سەر چین، وەک دەڵێت " چین وەک زلهێزێک گەورەترین هەڕەشە و مەترسییە بۆ سەر ئەمریکا."

لە ناوەڕاستی مانگی چواردا ئەمریکا جەختی کردەوە لەوەی بەردەوام دەبێت لەسەر دانانی گومرگ بۆ هەناردەکردنەکانی وڵاتی چین.

وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا و نوێنەرایەتی بازرگانی ئەمریکا لە ڕاگەیاندنێکی هاوبەشدا ئاماژەیان بەوە کردووە، هیچ ڕێککەوتنێک نەکراوە بۆ کەمکردنەوەی ڕێژەی گومرگ لەسەر هاوردەکردنەکان لە ئایندەدا."

XS
SM
MD
LG