Accessibility links

شانەیەکی هاوبەشی داعش و تۆڕی حەقانی لە ئەفغانستان ئاشکرا دەبن


ئاژانسی زانیاری ئەفغانستان ڕۆژی چوارشەممە شانەیەکی هاوبەشی داعش و تۆڕی حەقانیان تێکشکاندووە کە تاوانبار کراون بە چەندین هێرش، لە ناویاندا هێرشێک بۆ سەر پەرستگای سیخەکان لە کابوڵ.

بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی نیشتمانی ناسراو بە NDA لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند پێنج ملیتان کوژراون و هەشتی تریش دەستگیر کراون کاتێک هێزەکانی ئاسایش هێرشیان کردە سەر دوو حەشارگەی گروپەکە یەکێکیان لە کابوڵ و ئەوەی تریش لە دەروەی پایتەخت.

ئاژانسەکە دەڵێت " ئەم شانە هاوبەشەی داعش و تۆڕی حەقانی چەند هێرشێکی گەورەیان لە پایتەخت ئەنجام داوە لە لە ناویاندا هێرشەکەی مانگی سێی سەر پەرستگای سیخەکان."

لەو هێرشەی سەر پەرستگاکە لە کابوڵ بەلایەنی کەم 25 کەس کوژران.پاشان داعش لە ئەفغانستان بەرپرسیارێتی هێرشەکەی گرتە ئەستۆ.

ئاژانی زانیاری ئەفغانی دەڵێت ئەو شانە هاوبەشەی داعش و حەقانی دەستیان هەبووە لە هێرشێکی موشەکیش کە ڕێوڕەسمی سوێندخواردنی سەرۆکی وڵاتەکە ئەشرەف غەنی تیادا کرایە ئامانج. ئەندامانی شانەکە چەندین ئەفسەری ئەفگانیان کوشتووە و موشەکیان گرتۆتە سەر بنکەی لەشکری هاوبەشی ئەمەریکا و ئەفغانی لە باگرام.

XS
SM
MD
LG