Accessibility links

لە هەندێک ناوچەی ئێران مزگەوتەکان دەکرێنەوە


سەرۆکی ئێران ڕایدەگەیەنێت ئەو مزگەوتانەی لە ناوەڕاستی مانگی 3وە داخراون بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە ڕۆژی دووشەممەوە لە لەسەدا 30 ی ناوچەکاندا دەکرێنەوە.

حەسەن ڕۆحانی، سەرۆکی ئێران لە لێدوانەکەیدا لە کۆبوونەوەی لیژنەی بەرەنگاربوونەوەی پەتای کۆرۆنا وتوویەتی بڕیاری کردنەوەی مزگەوتەکانی 132 ناوچە دراون کە بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنای تیادا کەمن و هەروەها دەشڵێت لەو ناوچانەدا مەڕاسیمەکانی نوێژی هەینیش دەکرێن لەگەڵ بە هێندوەرگرتنی پێوانە تەندروستییەکاندا.

هەر لەو لێدوانەیدا، ڕۆحانی دەڵێت "ڕێزگرتن لە دوورکەوتنەوە کۆمەڵایەتییەکان، گرنگترە لە بەشداریکردنی لە نوێژی بە کۆمەڵدا."

سەرۆکی ئێران باسی لەوە نەکرد ئەو ناوچانە کوێن کە ئەم بڕیارە دەیانگرێتەوە و هەروەها هیچ ئاماژەیەکیشی نەدا بەوەی بڕیارەکە، چەند مزگەوت دەگرێتەوە.

ئێران، بە بەراورد لەگەڵ وڵاتانی تری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، لە هەموویان زیاتر زیانی پەتای کۆپرۆنای بەرکەوتووە.

تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، بەپێی ئەو ئامارانەی وەزارەتی تەندروستی ئێران بڵاویان دەکاتەوە، 6156 کەس بەهۆی کۆڤید 19ەوە گیانیان لەدەستداوە و ژمارەی توشبووانیش بە کۆرۆنا گەیشتۆتە 96448 کەس. لەو ژمارەیەی توشبوواندا 2787 کەسیان لە بارێکی خراپی تەندروستیدان.

XS
SM
MD
LG