Accessibility links

کۆشکی سپی ڕێگەنادات دکتۆر فاوچی لەبەردەم کۆنگرێس ئامادەبێت بۆ وەڵامدانەوەی پرسیارەکان لەسەر کۆڤد19


کۆشکی سپی ڕێگە لە ئەنتۆنی فاوچی، پسپۆڕی پەتاکان و ڕاوێژکاری سەرۆک ترامپ دەگرێت ڕۆژی چوارشەممە لەبەردەم کۆمیتەیەکی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ لێکۆڵینەوە لە شێوازی مامەڵەکردنی سەرۆک ترامپ لەگەڵ پەتای کۆڤد19، گەواهی بدات. گوتەبێژی کۆشکی سپی جەد دێر لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند گەواهیدانی فاوچی دەشێ زیانبەخش بێت.

دێر دەڵێت " لە کاتێکدا بەڕێوەبەرایەتی ترامپ بەردەوامە لە هەمو هەوڵێکی حکومەتەکەی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کۆڤد19، لە ناویاندا ئەو هەوڵانەی بە شێوەیەکی پارێزراو جارێکی تر کارداری ئەمەریکا بکاتەوە و دروستکردنی ڤاکسینێک خێرا بکات، کارێکی زیان بەخشدەبێت کەسایەتییەکانی بەشێکن لەم هەوڵانە لەبەردەم کۆنگرێس گەواهی بدەن."

فاوچی و سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ زۆر جار هاوڕا نەبوون لەسەر چۆنییەتی بەربەرەکانی کردن لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە. فاوچی کە بەڕێوەبەری ئینستتوتی نیشتمانییە بۆ نەخۆشییە درمییەکان چەندین جار ڕەخنەی لە تواناکانی وڵات گرتووە بۆ تاقیکردنەوەکانی ڤایرۆسەکە و بە "سەرنەکەوتن" ناودێری کردووە. لە مانگی ڕابوردوو ترامپ نوسینی کەسێکی تویتکردەوە کە وترابوو فاوچی لە پۆستەکەی دەربکرێت، بەڵام کۆشکی سپی سوور بوو لەسەر ئەوەی سەرۆک ناخوازێت ئەو زانا زۆر بەناوبانگە دەربکات.

XS
SM
MD
LG