Accessibility links

کۆریای باشور زانیاری لەسەر سەرۆکی کۆریای باکور بڵاودەکاتەوە


ڕاوێژکاری تایبەتی ئاسایشی نیشتمانی کۆریای باشور دەڵێت سەرۆکی کۆریای باکور لە ژیاندایە و تەندروستیشی زۆر باشە.

لەم هەفتەیەی ڕابردوودا، دەنگۆکان سەبارەت بە باری تەندروستی کیم جۆن ئون، سەرۆکی کۆریای باکور زیاتر دەبوون، بەتایبەتی پاش ئەوەی لە مەڕاسیمی ڕۆژی لەدایک بوونی باپیریدا کیم ئیل سۆنگ، ئامادە نەبوو.

ڕۆژی لەدایک بوونی کیم ئیل سۆنگ دامەزرێنەری کۆریای باکورد دادەنرێت لە15 ی مانگی 4 دیارترین بۆنەی سیاسی کۆریای باکورە.

مون شونگ ئین، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی کۆریای باشور دەڵێت، سەرۆکی کۆریای باکور لە ڕۆژی 13ی ئەم مانگەوە لە ناوچەی ونسانە لە ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکە.

هەروەها لە لێدوانەکەیدا بۆ کەناڵی سی ئێن ئێن، باسی لەوەش کردووە لەو ماوەیەوە هیچ جموجۆڵێکی گوماناوی سەرۆکی کۆریای باکور نەبینراوە.

دواترین بینینی کیم جۆن ئون ڕۆژی 11ی مانگی چوار بووە، لە کاتی کۆبوونەوەیەکی مەکتەبی سیاسی پارتی فەرمانڕەوای وڵاتەکەدا و دواتریش سەردانی بنکەیەکی هێزی ئاسمانی وڵاتەکەی کردووە.

XS
SM
MD
LG