Accessibility links

هەلەو واشنتۆن: کۆرۆنا لە کەنەدا


هەر لە گەڵ تەشەنەکردنی ڤایرۆسی کورۆنا لە چین و پاشان بڵابوونەوەی لە دەزگاکانی ڕاگەیاندندا، بووە مایەی بەرپابوونی پشێوی ودڵەڕاوکێ.

تەواوی جیهان هەر ئەودەم و دواتریش کەوتنە حاڵەتێکی تەنگەتاوی و سەرقاڵی خۆ ئامادەکردن بوون بۆ ڕێگەگرتن لەوەی ڤایرۆسەکە زیاتر بڵاوببێتەوە.

بەرپرسە حکومییەکان وبەتایبەتیش شارەزایانی تەندروستی کەوتنە هەوڵی دۆزینەوەی ڕێگە و سەپاندنی ڕێنومایی وڕێوشوێنە کۆمەڵایەتییەکان بۆ کەمکردنەوە و خۆپاراستن لە پەتای کۆڤید 19.

کەنەداش یەك لەو وڵاتانەیە کە کەوتە بەر شەپۆڵی ڤایرۆسی کورۆناوە وسێزدەیەمین وڵاتە لە جیهاندا لە ڕووی زۆری توشبوان بە ڤایرۆسەکە.


میوانی بەرنامە:

موحێدین پاڵانی، نوسەر و چاودێری سیاسی بنکە لە کەنەدا

حکومەتی کەنەدا لەسەرەتای مانگی 3ی ساڵی 2020دا 33حاڵەتی توشبوون بە ڤایرۆسی کورۆنا لە سێ هەرێمی وڵاتەکە ڕاگەیاند، ئۆتاوە و بریتیش کۆلۆمبیا و کۆبیک.

لە بەراییدا ئاژانسی تەندروستی گشتی کەنەدی هەمیشە بە خەمساردییەوە باسی لەوە دەکرد کە مەترسی تەندروستی ئەو ڤایرۆسە لەسەر خەڵک کەمە.

بەڵام کە ڕەوشەکە بەرەو خراپتر ڕۆیشت ئەوسا کەوتنە خۆیان بۆ سەپاندنی ڕێوشوێنە تایبەتەکان بۆ خۆپاراستن لە پەتای کۆرۆنا.

موحێدین پاڵانی: سەرەك وەزیری کەنەدا ڕۆڵێکی مەزنی هەبوو لەوەی خەڵکی کەنەدا گوێ لە ڕێنوماییەکانی شارەزایانی تەندروستی بگرن.

ئێستا کۆی ژمارەی پشتڕاستکراوەی تووشبوان بە ڤایرۆسی کورۆنا لە کەنەدا 40 هەزاری حاڵەتی تێپەڕاندووە و بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە کەنەدا یەك لە ساردترین وڵاتانی جیهانە و بەپێی شارەزایانی تەندروستی ئەم ڤایرۆسە لە وەرزی سەرمادا کاریگەری لەسەر خەڵك زیاتر دەبێت.

جا کەنەدا تا چەند دەتوانێت بەرەنگاری زیاتر بڵاوبوونەوەی کۆڤید 19 بکات؟

ئایا دانیشتوانی کەنەدا گوێ لە ڕێنوماییەکانی کاربەدەستان وشارەزایانی تەندروستی دەگرن بۆ خۆپاراستن لەو پەتایە؟

ئایا بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا چ کاریگەرییەکی لەسەر ئابووری کەنەدا هەیە؟

حەیدەر کەریم لە دەنگی ئەمەریکا لە بەرنامەی ئەم هەفتەیەی هەلەو واشنتۆندا ئەم پرسیارانە و ژمارەیەک پرسی تریش لەگەڵ موحێدین پاڵانی، نوسەر و چاودێری سیاسیدا باس دەکات.

زانیاری زیاتر لە بەرنامەی ئەم هەفتەیەی هەلەو واشنتۆندایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:26:03 0:00


XS
SM
MD
LG