Accessibility links

کاربەدەستانی ئەفغانستان: توندوتیژییەکانی ئەم دواییانەی تالیبان زیانی گیانی بە سەدان ئەفغانی گەیاندووە


کاربەدەستان لە ئەفغانستان ڕۆژی شەممە ڕایانگەیاند لەو کاتەوەی لە 29 ی مانگی دووەوە تالیبان ڕێککەوتنی ئاشتی لەگەڵ وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا مۆر کردووە، نزیکەی 800 ئەفغانی " کوشتووە یان بریندار کردووە" . گوتەبێژێکی ئەو ڕێکخراوە یاخیبووە ئیسلامییەش دەستبەجێ تۆمەتەکەی ڕەتکردۆتەوە.

ئەم تاوانبارکردنە لە کاتێکدایە کە نوێنەری ئاشتی ئەمەریکا بۆ ئەفغانستان زاڵمای خەلیلزاد، جارێکی تر داوای لە لایەنە بەشەڕ چووەکان کرد کار بکەن لەسەر بەدەیهێنانی ئاشتی، ئەو گوتی ڕێککەوتنی نێوان ئەمەریکا و تالیبان " دەرفەتێکی مێژووی بۆ ئەفغانستان دابین دەکات."

گوتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی لە کابول، لە کاتێکدا زانیارییەکانی لەبارەی زیادبوونی توندوتیژی یاخیبوانەوە بڵاو کردەوە، گوتی تالیبان زیاتر لە 2،800"چالاکی تیرۆرستی" لە نێوان 29 ی مانگی دووەوە هەتا 20 ی مانگی چوار ئەنجام داوە و " لەو ماوەیەدا 789 کەسی سڤیلی" کوشتووە یان بریندار کردووە.

جاوێد فەیسەل گوتیشی هێزەکانی هێزەکانی ئاسایشی ئەفغانیش لە هێرشەکانی بەرپەرچدانەوەیاندا زیاتر لە 2700تالیبانیان کوشتووە یان بریندار کردووە. بەبێ ئەوەی ڕوونکردنەوەی زیاتر بدات گوتی " هەفتەی ڕابوردوو کوشندەترین بوو لەوەتای ئەو ڕێککەوتنی ئاشتییەی نێوان ئەمەریکا و تالیبان ئەنجام دراوە، تالیبان 34 کەسی سڤیلیان لە سەرانسەری 17 پارێزگاکە کوشتووە و 62 کەسی تریان بریندار کردووە."

گوتەبێژی تالیبان سوهێل شاهین لە کاتێکدا لەلایەن دەنگی ئەمەریکاوە پەیوەندی پێوە کرا بۆ ڕوون کردەوە، ئەو پرسیاری لەسەر ڕاستی و دروستی ئامارەکانی حکومەت لەسەر زیانی گیانی خەڵکی سڤیل خستە ڕوو.

ئەو گوتی " ئەمە تەنها ڕاگەیاندنێکی گشتییە، دەتوانن پێمان بڵێن لە چ کاتێک و لە کوێ ڕوویان داوە؟"


XS
SM
MD
LG