Accessibility links

کۆبوونەوەی وەزیرانی تەندروستی وڵاتانی کۆمەڵەی 20


وەزیرانی تەندروستی وڵاتانی کۆمەڵەی 20 کۆدەبنەوە بە مەبەستی ڕێکخستنی هەوڵەکان بۆ بەرەنگاربوونەوە و ڕێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

لەو کۆبوونەوەیەدا ژمارەیەک دۆسێ باسکراون، لەوانە؛ گرنگی بەرزکردنەوەی ئاستی کاریگەریی سیستمە جیهانییەکانی تەندروستی و ئامادەیی بۆ بەرەنگاربوونەوەی مەترسییەکان و هەروەهاش چۆنیەتی هێورکردنەوەی کاریگەرییە کۆمەڵایەتی و ئابورییەکانی لە ئاکامی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا هاتونەتە ئاراوە.

وەزیرانی تەندروستی وڵاتانی کۆمەڵەی 20 ئامادەیی خۆیان دەربڕیوە بۆ گرتنەبەری هەر ڕێوشوێنێکی پێویست بکات کە یارمەتیدەربێت بۆ کۆنترۆڵکرنی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا، هەروەها بڕیاریشیان داوە ئەگەر پێویست بکات ئەوا جارێکی تریش کۆدەبنەوە.

تێدرۆس ئادهانوم، بەڕێوبەری ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی دەڵێت وەزیرەکانی تەندروستی وڵاتانی کۆمەڵەی 20 هەوڵێکی گەورەی پێشەنگانە دەدەن لەم قەیرانەی ڤایرۆسی کۆرۆنادا.

XS
SM
MD
LG