Accessibility links

ڕژێمی سوریا ڕێگە نادات هاوکارییەکانی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا بگەنە ناوچەکان


لە دوای نۆ ساڵ جەنگ، سوریا بەسەر سێ پارچەی ناکۆکدا دابەش بوو کە ناتوانن پێکەوە کار بکەن بۆ ڕووبەروبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەو دوژمنەی و ‌هێڵەکانی جەنگ ناناسێت.

کارمەندانی پزیشکی لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریادا کە زۆرینەی دانیشتوانەکەی کوردن، بە ئاسانی پێداویستیەکانی خۆپاراستنی تەندروستیان پێناگات، دوای ئەوەی حکومەتی سوریای هاوپەیمانی ڕوسیا هەستا بە دابڕینی ئەو ناوچانە لەو هاوکاریانەی لە دەرەوە پێیان دەگات، تەنانەت هاوکاریەکانی نەتەوە یەکگرتوەکانیش کە لە ڕێگەی عێراقەوە بەدەستیان دەگات.

لەدوا ناوچەی ژێردەستی چەکدارانی ئۆپۆزیسیۆن لە باکوری ڕۆژئاوای سوریاش، بەرپرسانی تەندروستی بەیەکەوە کار بۆ ئەوە دەکەن کە چۆن پارێزگاری لە 4 ملیۆن کەس بکەن کە حکومەتی سوریا دووبارە هێرشەکانی بۆ سەرئەو ناوچەیە دەستپێکردۆتەوە. ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی بەڵێنی داوە ئامێری هەناسەپێدان و ئامراز و ئامێرەکانی دیکەی خۆپاراستن دابین بکات کە زۆر بە ئەستەم دەست دەکەون.

بەشار ئەلئەسەد، سەرۆکی سوریا دەستی بەسەر بەشەکانی تری وڵاتەکەدا گرتوە بە شارە سەرەکیەکانیشەوە، ڕێکخراوی تەندروستی جیهانیش زۆربەی هاوکارییەکانی لە ڕێگەی حکومەتەوە پێشکەش کردوە. دەسەڵاتدارانی سوریایی فشار دەخەنە سەر نەتەوە یەکگرتوەکان تا کار لەگەڵ ئەو سیستەمە ناڕونەدا بکات و هاوکاریەکان پێشکەش بەو شوێنانە نەکەن کە لەژێر کۆنترۆڵی حکومەتی سوریادا نین.

هاردین لانگ سەرۆکی پێشووی نەتەوە یەکگرتوەکان و جێگری سەرۆکی ڕێێکخراوی نێونەتەوەیی پەنابەران دەڵێت، ئەو ناوچانەی مەترسییان تێدایە پێویستە لە ڕیزی پێشەوەی هاوکاریەکانەوە بن، گوتیشی کار لەگەڵ حکومەتدا دەکات، کە زۆر جارهاوکارییەکان لەسەر بنەمای سیاسی دابەش دەکات.

دەسەڵاتدارانی سوریا پشکنینەکانیان بۆ پەتای کۆڤید 19 تەنها لە تاقیگەی ناوەندی دیمەشق ئەنجامداوە، ئەمەش ئەنجامدانی پشکنینی سەخت کردوە کە پێویست دەکات دانیشتوانی کوردنشین لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا نمونەی پشکنینەکانیان لە ڕێگەی فرۆکەوە بنێرن بۆ دیمەشی پایتەخت.

XS
SM
MD
LG