Accessibility links

گوتەبێژی یەکێتی نیشمانی کوردستان: داوامان لە سەرۆکی هەرێم کردووە فەرمانی کشانەوەی هەمو هێزەکان لە زینی وەرتێ بدات


هێزە چەکدارەکانی پارتە سەرەکییەکانی هەرێمی کوردستان لە ناوچەی زینی وەرتێ لەبەرامبەر یەک وەستاون گرژی و ئاڵۆزی لێ کەوتۆتەوە.

سەرۆک وەزیری حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت ئەوان هێزەکانیان ناردۆتە ناوچەکە بە مەبەستی هەوڵەکانی ڕێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

بەڵام ئەمین بابا شێخ گوتەبێژی یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەڵێت ناوچەی زینی وەرتێ شوێنێکی لەشکری و ستراتیژی گرنگە بە تایبەتی بۆ پەکەکە و ناردنی هێز وەکو وروژاندن لێک درایەوە بە تایبەتی پاش هێرشە ئاسمانییەکانی تورکیا بۆ سەر ناوچەکە.

گوتەبێژی یەکێتی نیشمانی کوردستان بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند "بە پێی ڕێککەوتنە لەشکرییەکان ئەو ناوچەیە خاڵێکی لەشکری یەکێتییە و ئەگەر ئەو هێزانەی لەسەرەتاوە نێردراون هێزی هابەش بوونایە ئەم گرژیەش ڕووی نەدەدا".

بەڕێز ئەمین باباشێخ گوتیشی لە ڕاگەیاندنەکەی سەرکردایەتی یەكێتیدا " ئێمە داوامان لە سەرۆکی هەرێم کردووە وەکو فەرماندەی گشتی هێزەکانی پێشمەرگە فەرمانی کشانەوەی تەواوی هێزەکان لەو ناوچەیە بدات و پێویستە ئاسایشی ئەو ناوچەیە بکەوێتە دەستی هێزە خۆجێهییەکان."

دەقی وتووێژەکەی دەخیلی شەمۆ لەگەڵ ئەمین باباشێخ

please wait

No media source currently available

0:00 0:06:03 0:00
Direct link


XS
SM
MD
LG