Accessibility links

ژمارەی حاڵەتەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهاندا 2 ملیۆن و نیو تێپەڕ دەکات


ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لەسەرانسەری جیهان گیانیان لەدەستداوە ڕۆژی شەممە گەیشتە سەرو 154 هەزار کەس.

زیاتر لە دوو ملیۆن و 251 هەزار حاڵەت لە 193 وڵات و ناوچەی جیهاندا پشتڕاست کراون لەوەتای ڤایرۆسەکە لە مانگی 12 ی ساڵی ڕابوردۆوە لە چین سەریهەڵدا.

هەتا ئێستاش 497 هەزارو 600 کەس چاکبوونەتەوە.

ئەم ئامارانە بە پێی ئاژانسی دەنگوباسی فەرەنسییە کە لە کاربەدەستانی وڵاتان و ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی کۆیکردۆتەوە و تەنها ئەو حاڵەتانەیە کە تاقیکردنەوەیان بۆ کراوەو پشتڕاست کراونەتەوە.

زۆربەی وڵاتان تەنها تاقیکردنەوە بۆ ئەو کەسانە دەکەن کە ڕەوشیان زۆر خراپە.

لە ئێستادا وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا نێوەندی نەخۆشییەکەیە، هەتا ئێستا 37 هەزار و 79 کەس بەهۆی ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداو زیاتر لە 706 هەزار و 779 کەس توشی ڤایرۆسەکە بوون و لەوانەشدا زیاد لە 59 هەزار کەس چاکبوونەتەوە.

XS
SM
MD
LG