Accessibility links

ڤایرۆسەکان چۆن دەتوانن سوود لە جەستەی مرۆڤ وەرگرن؟


دکتۆر شاخەوان ڕەشید
دکتۆر شاخەوان ڕەشید

ڤایرۆسی کۆرۆنا یاخود هەموو ڤایرۆسەکانی دیکە کە خانەی تەواوەتی نین، چۆن دەتوانن سوود لە جەستەی مرۆڤ وەربگرن بۆ مانەوە وپەرەپێدانی خۆیان؟

چۆن ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جەستەی مرۆڤدا بڵاودەبێتەوە و تووشی کۆئەندامەکانی لەش دەبێت؟

ئایا نیشانەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا کە تا ئێستا زانایان تێبینیان کردووە چین؟

بەپێی زانایان وپسپۆران، نیشانەکانی تا ئێستا بەدیکراون بریتین لە کۆکە، سەر ئێشە و تا. هەندێک لە نەخۆشەکانیش هەستی بۆنکردن و تامکردنیان نامێنێت، هەندێکیان توانای سەرنجدانیان نامێنێت، یان وڕێنە دەکەن، هەندێکیشیان تووشی سکچوون و ڕشانەوە دەبن و پەستانی خوێنیان دادەبەزێت.

بۆ زانیاری زیاتر لەسەر ئەم بابەتە و وەڵامی پرسیارکانمان لەسەر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکان، بەرنامەی زانست و تەکنەلۆجیا میواندای دکتۆر شاخەوان ڕەشید دەکات.

د. شاخەوان رەشید، پزیشکی پسپۆڕی هەناوە لە ویلایەتی پەنسلڤانیا لە ئەمریکا کە لەئێستادا ئەویش وەک هەموو پزیشکەکان و کارمەندانی تەندروستیی لە جیهاندا هەوڵی کۆتایی‌هێنان بە پەتای کۆرۆنای نوێ دەدەن و چارەسەری نەخۆشەکانی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکەن.

please wait

No media source currently available

0:00 0:09:17 0:00

XS
SM
MD
LG