Accessibility links

کاربەدەستانی ئەمەریکا: سیستمی دژە موشەک لە عێراقدا جێگیر دەکرێت


کاربەدەستانی ئەمەریکا ڕادەگەیەنن لە ئێستادا سیستمی بەرگری دژە موشەک لەو بەنکە سەربازیانەی عێراق کە لەلایەن چەکدارانی سەر بە ئێرانەوە لە چەند مانگی ڕابوردوو هێرش کرایە سەریان هێزەکانی ئەمەریکا و هاوپەیمانان دەپارێزێت.

کاربەدەستێکی ئەمەریکایی کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت ڕایگەیاندووە سیستمی دژە موشەکی پارتیۆت و دوو دەزگای دژە موشەکی کورت هاوێژ لە ئێستادا لە بنکەی ئەل ئەسەد و بەنکەی سەربازی هەولێر دانراون. و سیستمی بەرگری موشەکی کورت هاوێژ لە کەمپ تاجی دامەزراوە.

لەشکری ئەمەریکا لە سەرخۆ سیستمی دژە موشەکەکانی لە ماوەی چەند مانگی ڕابوردوودا گواستۆتەوە بۆ عێراق تا زیاتر سەربازەکانی لەوێ بپارێزێت کە لە ماوەی ڕابوردوودا لە لایەن چەکدارانی سەر بە ئێرانەوە چەندین هێرشی موشەکی کراوەتە سەر بنکەکانی سەربازانی ئەمەریکا و هاوپەیمانان.

هەر پاش ئەوەی ئێران لە مانگی یەکدا چەند موشەکێکی بالاستیکی گرتە بنکەی سەربازی ئەلئەسەد، پرسیار لەسەر نەبوونی سیستمی دژە موشەک لە بنکە سەربازییەکانی ئەمەریکا سەریهەڵدا. بەڵام کاتی پێ چوو تا وتووێژەکان لەگەڵ ڕێبەرانی عێراقیدا بکرێت و سیتمی دژە موشەک بگوازرێتەوە بۆ عێراق.

XS
SM
MD
LG