وەزیری دەرەوەی بەڕیتانیا دۆمێنیک ڕاب وتی هێشتا ڤایرۆسی کۆرۆنا لە بەڕیتانیا نەگەیشتۆتە لوتکە و هێشتا زووە ئەو ڕیوشوێنانە لاببرێن کە بەهۆی ڤایرۆسەکەوە سەپێندراون.
ڕاب بە ڕۆژنامەنووسانی وت شارەزایان هێشتا زانیاری کۆدەکەنەوە لەسەر ڕێوشوێنەکان و هێشتا زووە باس لەوە بکرێت ڕێوشوێنەکان ئامانجەکەیان بەتەواوەتی پێکاوە.
ڕاب کە ئێستا کارەکانی سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا بۆریس جۆنسن ڕادەپەڕێنێت، وتی " پێشبینی ئەوە ناکەم لە توانامدا هەبێت تاوەکو کۆتای هەفتەی داهاتوو قسە لەسەر ڕێوشوێنەکان بکەم."
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز