Accessibility links

لەگەڵ ڕووداوەکاندا: ڕێوشوێنەکانی ڕێگەگرتن لە کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستانی عێراق


بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، تەواوی جیهانی سەرقاڵ کردووە بەخۆیەوە.

لەگەڵ ئەوەشدا وڵاتانی جیهان چەندان شێوەی ڕێوشوێنی توند بەکاردەهێنن بۆ ڕێگەگرتن لە تەشەنەکردنی زیاتری ئەم ڤایرۆسە، بەڵام تا ئێستاشی لەگەڵدابێت، پەتای کۆرۆنا هەر بە خێرایی بڵاو دەبێتەوە و مەترسییەکانیشی زیاتر دەبن.

لە هەرێمی کوردستانی عێراقیش بە هەمان شێوە کۆرۆنا بڵاوبۆتەوە.

بەپێی ئەو ئامارەی کاربەدەستانی تەندروستی هەرێم لە ڕۆژی چوارشەممە بڵاویان کردەوە، زیاتر لە 300 کەس توشی کۆڤید 19 بوون و بەرزبوونەوەی ئەو ژمارانەشیان بەستەوە بەوەی بەشێک لە خەڵک ڕێوشوێنەکانی بۆ ڕێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسەکە دانراون، پێشێل دەکەن و بەپێی ڕێنوماییەکانیش ناڕۆن بەڕێوە.

میوانی بەرنامە:

دکتۆر عوسمان جەمال
پسپۆڕی نەخۆشییە درمیەکان- زانکۆی سلێمانی

نەک هەر لە بواری تەندروستیدا، بەڵکو لە زۆر لایەنی تریشەوە، ڤایرۆسی کۆرۆنا کاریگەریی نەرێنی کردۆتە سەر ژیانی خەڵک لە هەرێمی کوردستانی عێراقدا، وە دەشێت ئەم کاریگەریانە یەکێک بێت لە هۆکارەکانی ئەوەی بەشێک لە خەڵک گوێ بە ڕێنوماییەکان نەدەن، لە کاتێکدا بڵاوبوونەوەی ئەم ڤایرۆسە مەترسی مردنیش لەگەڵ خۆیدا دەهێنێت، هەربۆیە هەندێک وڵات یاسای تایبەتیان داناوە لەم سەروەختەدا بۆ سزادانی ئەو کەسانەی دەبنە مایەی بڵاوکردنەوەی ڤایرۆسەکە. بۆ نمونە لە وڵاتی تونستۆمەتی کوشتنی بەبێ مەبەست ئاڕاستەی هەر کەسێک دەکرێت ئەگەر بێت و کەسێکی دیکە تووشی نەخۆشی کۆرۆنا بکات و گیان لەدەست بدات. وەزیری ناوخۆی تونس دەڵێت ئەوەی بەدییانکردووە هەندێک پابەندی بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆکە نابن، بۆیە دەسەڵاتدارانی وڵاتەکە بڕیاریان داوە ڕێوشوێنی توندتربگرنەبەر هەتا ڕێگە لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشیـیەکە بگرن و هەروەها دەشڵێت حکومەتی وڵاتەکەی نایەوێت ئازادیـیەکان سنوردار بکات، بەڵکو دەیەوێت دۆخەکە لە وڵاتەکەدا نەگاتە ئاستێک خەڵکی لە بەردەرکی نەخۆشخانەکاندا بەهۆی نەخۆشیـیەکەوە گیانیان لەدەست بدەن.

دکتۆر عوسمان جەمال، پسپۆڕی نەخۆشییە درمیەکان، وەڵامی پرسیارەکانی بەرنامەی ئەم هەفتەیەی لەگەڵ ڕووداوەکاندا دەداتەوە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:28:31 0:00

XS
SM
MD
LG