Accessibility links

مانگی ڕەمەزان لە ئێران هاوکاتی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا


دەسەڵاتدارانی ئێرانی ڕایدەگەیەنن لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 117 کەس بە کۆڤید 19 گیانیان لەدەستداوە و بەمەش ژمارەی سەرجەم ئەوانەی بەم پەتایە مردوون گەیشتۆتە 4110 کەس.

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران لە کۆنفرانسە ڕۆژنامەوانیەکەیدا ئاماژەی بەوەکرد ئەو ژمارانەی ڕۆژی پێنجشەممە نیشانەیەکن بۆ کەمبوونەوەی ژمارەی توشبووان بە کۆڤید 19.

کیانوش جەهانپور دەڵێت، لەم 24 کاتژمێرەی ڕابردوودا 1634 کەسی تریش توشی کۆڤید 19 بوون.

لەگەڵ ئامارەکانی ڕۆژی پێنجشەممەدا، لە ئێران پشتڕاستکراوەتەوە 66220 کەس هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنان.

هاوکات ڕابەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران، داوای لە دانیشتوانی وڵاتەکەی کردووە، لە مانگی ڕەمەزاندا کە دەکەوێتە کۆتایی مانگی چوارەوە، نوێژەکانیان لە ماڵەکانی خۆیاندا بکەن تا بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا سنوردار بکرێت.

ئایەتوڵا خامنەئی، لە وتارە تەلەفزیۆنیەکەی ڕۆژی پێنجشەممەیدا ئاماژەی بەوەش کردووە کە لەوانەیە لە مانگی ڕەمەزانی ئەمساڵدا چونە مزگەوت و حوسەینیەکان قەدەغە بکرێن، بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە.

XS
SM
MD
LG