Accessibility links

لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە 300 توشبوو بە کۆرۆنا هەیە


ژمارەی توشبووان بە کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستانی عێراق لە سەرو 300 کەسەوەن.

بەرزبوونەوەی ژمارەکان لە هەرێمی کوردستاندا وەهایان کردووە لایەنە پەیوەنددارەکان بگەنە ئەو بەرەنجامەی بڵێن، دڵنیان لەوەی توشبووی زیاتر لە هەرێمدا هەن، بەهۆی پابەند نەبوونی بەشێک لە دانیشتوانی هەرێمەکە بە ڕێنومایی و ڕێوشوێنەکانەوە.

کاربەدەستانی تەندروستی لە هەرێمی کوردستان دەڵێن دوو حاڵەتی توشبوون هەن لە هەرێمدا کە نازانرێت سەرچاوەکانی توشبوونیان لەو کوێوەن و ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کە توشبووی تر هەیە لە کۆمەڵگەدا و بە خۆیان نەزانیوە.

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی لە هەرێمی کوردستان، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ بەشی کوردی دەنگی ئەمریکا دەڵێت، زۆربەی ئەو حاڵەتانەی لە هەرێمی کوردستاندا هەن سەرچاوەی توشبوونیان دیارکراوە، تەنها دوو حاڵەتیان نەبێت، هەرچەندە چاک بوونەتەوە، بەڵام چونکە سەرچاوەکەیان نادیارە، وەهای کرد ئاستی مەترسی ئەم ڤایرۆسە بە گەورەتر بزانین.

ڕێباز مەجید، پەیامنێری دەنگی ئەمریکا لەسەر بنچینەی لێدوانەکانی موحەمەد قادر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان، ڕاپۆرتێکی ئامادەکردووە.

زانیاری زیاتر لە دەقی ڕاپۆرتەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:41 0:00
XS
SM
MD
LG