Accessibility links

ئێران ئەفغانیەکان دەنێریتەوە بۆ وڵاتی خۆیان


بەلانی کەم 200 هەزارهاوڵاتی ئەفغانی کە لە ئێران دەژیان، لە ماوەی ئەم چەند هەفتەیەی ڕابردوودا گەڕاونەتەوە وڵاتەکەیان بەهۆی بڵاوبونەوەی پەتای کۆڤید19 لە ئێران.

ئامارەکان دەڵێن هاوڵاتیانی ئەفغانی لە ئێران دەچنە دەرەوە کە یەکێکە لە گەورەترین ناوەندی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهاندا هاوکات یەکێکیشە لەوڵاتە هەژارەکان کە هیچ ئامادەکاری بۆ ڕووبەڕبونەوەی ئەو دۆخە نییە.

ئەفغانیەکان دەگەڕێنەوە بۆ وڵاتەکەیان بەبێ ئەوەی پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنایان بۆ بکرێت، ئەمەش شیانی هەیە ببێتە هۆی زیاتر بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەکە لە ئەفغانستان هەروەها دەشێت کاریگەریش بکاتە سەر داڕمانی ژێرخانی تەندروستی.

کاربەدەستانی ئەفغانی دەڵێن ئەوان ترسیان لەوەیە کە لەوانەیە ئێران بە ملیۆنان ئەفغانی ناچاربکات ئێران جێبهێڵن.

ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچبەران دەڵێت زیاتر لە 145 هەزار ئەفغانی ڕەوانەی وڵاتەکەیان کراونەتەوە لەوەتای مانگی 3 لەو دەمەی ڤایرۆسەکە زیاتر بڵاوبویەوە.

بەگوێرەی نێوەندی لێکۆڵینەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە زانکۆی جۆنس هۆپکینس (Johns Hopkins) ئێران زیاتر لە 60 هەزار حاڵەتی توشبوی بە ڤایرۆسەکە تۆمارکردوە، لە کاتێکدا ئەفغانستان367 حاڵەتی دەستنیشان کردوە.

XS
SM
MD
LG