Accessibility links

ئاماری 24 کاتژمێری ڕابردووی زیانەکانی کۆرۆنا لە ئێران


کۆماری ئیسلامی ئێران 133 کەسی تری ڕاگەیاند کە لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا بەهۆی کۆڤید 19وە گیانیان لەدەستداوە.

لەوەتای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا تا ئێستا لە ئێران 3872 کەس گیانیان لەدەستداوە.

کیانوش جەهانپور، دەمڕاستی وەزارەتی تەندروستی ئێران دەڵێت لە سەرانسەری وڵاتەکەیدا 2089 کەسی تریش لەم 24 کاتژمێرەی ڕابردوودا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.

بەگشتی لە ئێراندا وەک کیانوش جەهانپور دەڵێت 62589 کەس هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنان.

بەپێی ئەو ئامارانەی لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە بڵاو دەکرێنەوە، ئێران لە هەموویان خراپتر کۆڤید 19ی تیادا بڵاوبۆتەوە. ڕۆژی 19 ی مانگی دوو، کۆماری ئیسلامی ئێران هەواڵی مردنی 2 کەسی بەهۆی کۆرۆناوە ڕاگەیاند.

لە دەرەوەی ئێران قسە و باسەکان وەهان ئەو ئامارانەی ئێران بڵاویان دەکاتەوە، ژمارەی دروست نین و لەوانەیە بڵاوببونەوەی ڤایرۆسەکە زۆر زیاتر بێت لەوەی ئێران باسی دەکات.

جەهانپور، لە کۆنفرانسە ڕۆژنامەوانیە ڤیدیۆییەکەیدا دەڵێت 3987 کەس لەوانەی هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنان، لە ڕەشێکی خراپی تەندروستیدان و دەشڵێت تا ئێستا 27 هەزار کەس لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە.

لەوەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێراندا بڵاوبۆتەوە، وەک دەمڕاستی وەزارەتی تەندروستی ئێران دەڵێت 211136 پشکنینی کۆرۆنا لە وڵاتەکەیدا کراون.

XS
SM
MD
LG