Accessibility links

کارۆ ئەمین: بە خۆ کەرەنتینەکردن و متمانە بەخۆبوون توانیم بەسەر کۆڤید 19دا زاڵ ببم


وێنەی نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە توشبووانی کۆڤید 19 لە مەدرید، پایتەختی ئیسپانیا
وێنەی نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە توشبووانی کۆڤید 19 لە مەدرید، پایتەختی ئیسپانیا

ئاماری توشبوان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتی ئیسپانیا بەرزترین ڕێژەی لە جیهاندا تۆمارکردوە لەدوای ئەمەریکا، هەروەها دووهەمین وڵاتیشە لە زۆری ڕێژەی ئەوانەی بە کۆڤید 19 گیانیان لەدەستداوە لە دوای ئیتالیا.

گەنجێکی کورد، دانیشتوی ئیسپانیا دوای ئەوەی توشی ڤایرۆسەکە دەبێت، چاکدەبێتەوە و پەتاکە دەپەڕێنێت.

کارۆ ئەمین، ئەو گەنجە کوردەیە کە توانی بە تەواوەتی لە کۆڤید 19 خۆی چاکبکاتەوە.

کارۆ دەڵێت، سەرەتا ئەو نیشانانەی تیایدا دەرکەوتون نەمانی تام و بۆن بوو پاشان بێتاقەتی و هەروەها لایەنی دەرونیش لەولاوە بوەستێت،دەشڵیت بەڵام بە بوونی متمانەو بڕوا بەخۆبوون و پاشان بە هێز و توانایی بەرگری لەش دەتوانرێت ئەو کێشە تەندروستییە تێبپەڕێندرێت.

کارۆ ئەمین،جەخت دەکاتەوە لەوەی باشترین ڕێگە چارە بۆ ئەوانەی کە گەنجن و زۆر بە سەختی توشی ڤایرۆسەکە نابن خۆ کەرەنتینەکردن و باوەڕ بە خۆ بوونە، دەشڵێت مەرج نیە بەساڵاچوان هیوای چاکبونەوە لە دەست بدەن بەڵکو چەندین توشبوی کە تەمەنیان لەسەرو 70 ساڵە توانیوایانە ڤایرۆسەکە بپەڕێنن و چاک ببنەوە.

بۆ وردەکاری زیاتر لەسەر چۆنیەتی توشبوون و چاکبونەوەی کارۆ و هەروەهاش ڕەوشی ئەو وڵاتە، باڵا ئاکۆ لە بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا وتوێژی لەگەڵ کارۆ ئەمین کردوە.

زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:06:43 0:00


XS
SM
MD
LG