3 هەفتەیە لە نەمسا هەموو شتێک ڕاوەستاوە ، خوێندنگەکان و ڕێستورانت و شانۆکان و بازاڕەکانی سەرەکی داخراون هەروەها شوێنەکانی دیکەی گردبوونەوەکانیش .
کاربەدەستانی نەمسا داوایان لە هاوڵاتیانیش کردوە تا لە ماڵەکانیاندا بمێننەوە و ئەگەر بکرێت هەر لە ماڵەوەش کارەکانیان بکەن.
داخستنی شارەکان، زیادبوونی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنای بە ئەندازەیەکی زۆر کەمکردۆتەوە لە نەمسا و ژمارەی ئەوانەی لە نەخۆشخانە هێڵراونەتەوە، دەکرێت بگوترێت ژمارەیەکی نەگۆڕە.
سەبسچن کێرز، ڕاوێژکاری کۆنەپارێز، لەهەفتەی ڕابردوودا گوتی؛ گرتنەبەری ئەم ڕێوشوێنە چڕانە ڕەنگە هەتا ناوەڕاستی ئەم مانگی چوارە درێژبکرێتەوە.
ڕاوێژکاری نەمسا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا گوتی؛ سەرلەنوێ کردنەوەی بازاڕەکان هەنگاو بە هەنگاو دەبێت و گوتیشی ڕاستییەکە ئەوەیە کە نەمسا لەوڵاتانی دیکە خێراتر کاردانەوەی هەبووە و گوتی ئەمە واتەی ئەوەیە کە نەمسا لەو پێگەیەدایە بتوانێت زووتر خوێندنگەکان بکاتەوە و بە ئاگاوە هەنگاو لەو بارەیەوە بنێت ، گوتیشی دەشێت ئەم کارە دوابخات ئەگەر هەر هەڵکشانێک لە بڵاوبوونەوەی ڤایۆسی کۆرۆنا ڕووبدات. سەبسچین کێرز دەشڵێت،ئەو بازاڕانەی سەرلەنوێ دەکرێنەوە هەروەها گواستنەوەی گشتیش، دەبێت دەمامک (ماسک) بەکاربهێنن.