Accessibility links

41 کەسی تر لە هەولێر توشی کۆرۆنا دەبن


هەولێر
هەولێر

لە پایتەختی هەرێمی کوردستانی عێراق، ترس و نیگەرانییەکی زۆر لەناو هاوڵاتیاندا هاتۆتە ئاراوە بەهۆی زۆربوونی ژمارەی توشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا.

لە هەولێر 41 کەسی تر ڕاگەیەندراون کە هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنان.

کاربەدەستانی تەندروستی لە هەولێر، ئەمڕۆ دووشەممە ئەو ژمارەیەیان ڕاگەیاندوە و وەک پەیامنێری دەنگی ئەمریکا لە هەولێر دەڵێت وەزیری تەندروستی لە هەرێمی کوردستانی عێراق ڕایگەیاندووە کە هەرێمەکە لەبەردەم مەترسییەکی مەزن و کارەساتی مرۆییدایە.

دانیشتویەکی شاری هەولێر دەڵێت هۆکاری ئەم توشبوونە نوێیانە بەهۆی ئەوەوەیە خەڵک وابەستەی ڕێوشوێن و ڕێنوماییەکان نین.

زانیاری زیاتر لە دەقی ڕاپۆرتەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:03:44 0:00


XS
SM
MD
LG