Accessibility links

دکتۆر لوئەی جاف: دوای کۆرۆنا چین دەبێتە زلهێزێکی ئابوری و تەکنۆلۆژی بەرامبەر ئەمریکا


هەموو جیهان سەرقاڵی رووبەڕووبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنایە، هەرچی شێوازێکی تەندروستی و خۆپارێزی هەیە تا ڕادەیەکی زۆر گیراونەتەبەر.

بەڵام تا دێ بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە تەشەنەدەکات و ڕێژەی توشبووان بەرزدەبێتەوە.

ئایا ئامادەگی وڵاتە زلهێزەکان لە چ ئاستێکدایە؟

بۆچی وڵاتە پێشکەوتووەکان کەموکورتی پێداویستییە تەندروستییەکان تەنگی پێهەڵچنیون؟

سەرۆک ترامپ ڕایگەیاند هەزاران سەرباز دەنێردرێن بۆ ئەو ستانانەی پێویستیان بە یارمەتی هەیە و دەڵێت نزیکەی یەک هەزار سەرباز نێردراون بۆ ستانی نیویۆرک.

هاوکات وڵاتانی دیکەش هەر لەفەڕەنساوە تا ئیتالیا و ئیسپانیا و بەریتانیا و ئەڵمانیا هەرچی توانای خۆیان هەیە خستویانەتە گەڕ بۆ ڕووبەڕووبونەی ئەم پەتا کوشندەیە.

بەڵام کەموکورتییە تەندروستییەکان تا ڕادەیەکی زۆر بوونەتە جێی نیگەرانی و فشارێکی زۆر بۆ ئەو دەوڵەتانە.

ئایا زۆری ژمارەی توشبووان بووتە هۆی کەمبوونەوەی پێداویستییەکان، یان هەر پێشتر کەرتەکانی تەندروستی بەو ڕادەیە ئامادە نەبوون بۆ ڕووبەڕووبونەوەی درمێکی لەو جۆرە؟

دکتۆر لوئەی جاف، سەرۆکی سەنتەری فەرەنسی- کوردی لەپاریسدەڵێت "بۆ 65 ملیۆن دانیشتوی فەرەنسا تەنها 15 هەزار قەرەوێڵەی نەخۆشمان هەیە لەنەخۆشخانەکان لەتەواوی فەڕەنسادا."

دکتۆر لوئەی دەڵێت"کەموکورتییەکە لەفەڕەنسا لەژمارەی شوێن و زۆری توشبواندایە، کەموکورتی لەسیستمی تەندروستیدا نییە."

سەبارەت بە توانستی وڵاتانی جیهان لەم ڕووبەڕووبونەوەیەدا دکتۆر لوئەی دەڵێت "هیچ وڵاتێک توانای ئەوەی نیە لەیەک کاتدا یەک ملیۆن قەرەوێڵەی هەبێت لەنەخۆشخانەکاندا."

سەبارەت بە وڵاتە زلهێزەکانیش دەڵێت "وڵاتە زلهێزەکانی وەک وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکا و ژاپۆن لەدوای جەنگی جیهانی دووەمەوە باری ژیانێکی خۆشگوزەرانیان هەبووە کێشەیەکی ئەوتۆیان نەبووە، کێشەی شەڕ و نەخۆشیان نەبووە بۆیە بودجەی تەندروستی کەمکراوەتەوە."

سەبارەت بە کەموکورتی ماسکیش لە فەڕەنسا دەڵێت "فەڕەنسا داوای یەک ملیار و نیو ماسکی کردووە لەچین."

دکتۆر لوئەی ئاماژە بە نەبوونی دەرمانی چارەسەری ئەم پەتایە دەکات لە فەڕەنسادا ودەڵێت "فەڕەنسا ئەگەر دەرمانی چارەسەری هەبێت فریای دکتۆرەکان و وەزیرەکەی فەڕەنسا دەکەوت تا گیان لەدەست نەدەن."

ئاسۆ جەبار، وتووێژی لەگەڵ دکتۆر لوئەی جافدا کردووە.

زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:16:57 0:00
XS
SM
MD
LG