Accessibility links

ڤایرۆسی کۆرۆنا و فشاری دەرونی بۆ سەر خانمان


بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەم ڕۆژانەدا نەک تەنها کاریگەری و زیانی خستوەتە سەر لایەنی ئابووری و تەندورستیبەڵکوو بووەتە هۆی زیاد بوونی توندوتیژی بەرامبەر بە خانمانیش. پێکەوە بوونی ئەندامی خێزانەکان بۆ ماوەیەکی درێژ لە ماڵەوە لە ڕووی دەروونییەوە دەبێتە هۆی دروست بوونی فشاری دەرونیو لە کۆتایشدا ئەوە ژنانن کە دەبێت باجی ئەو زەخت و دۆخی نالەباری دەروونییە بدەن.

بۆ زانیاری زیاتر لە بارەی جۆر و ئاستی ئەم توندوتیژیانە بەفراو نووری لەگەڵ دکتور هاوژینبەقاڵیشارەزا و لێکۆڵەر لە بواری کۆمەڵناسی و هەروەها چالاک لە بواری جێندەریدا،لە فەرەنسا گفتوگۆ دەکات.

پێشنیاری دکتور بەقاڵی بۆ ئەو ژنانەی کە لە ڕووی یاسایی و کۆمەڵایەتییەوە پشتیوانی ناکرێنبەرامبەر بە توندوتیژی، ئەوەیە کە ژنان خۆیان جۆرێک لە پەیوەندی خۆشکایەتی و هاوڕییەتی لە ئاستی گەڕەک و ناوچەی خۆیاندا دروست بکەن بۆ ئەوەیپێکەوە بتوانن یارمەتیدەری یەکتەری بن بەرامبەر بەو توندوتیژیانەی لە ڕیگای خێزان و یاسا و کۆمەڵگەوە ڕووبەڕوویان دەبێتەوە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:08:44 0:00
Direct link


XS
SM
MD
LG