Accessibility links

بەریتانیا 4 هەزار زیندانی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە ئازاد دەکات


بەریتانیا بۆ ماوەیەکی کاتیی نزیکەی 4 هەزار زیندانی ئازاد دەکات بە مەبەستی کەمکردنەوەی قەرەباڵغی و ڕێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ناو زیندانەکاندا.

وەزارەتی داد ڕایگەیاند، تاوانبارەکانی کە مەترسیی کەمیان لەسەر کۆمەڵگە هەیە بە ئامێرێکی ئەلیکترۆنییەوە ئازاد دەکرێن. ئەو کەسانەی کە بە تاوانی توندوتیژی یان دەستدرێژی سێکسی و تاوانی تیرۆرسم دەستگیر کراون ناگرێتەوە.

ئەو زیندانیانەی دووگیانن یان منداڵی بچووکیان هەیە ئازاد دەکرێن.

بەریتانیا یەکێکە لە وڵاتانی ڕۆژئاوای ئەوروپا کە زۆرترین ڕێژی زیندانی هەیە و زیاتر لە 80 هەزار کەس لە زینداندان. زۆربەی گرتووخانەکانیش زۆر قەرەباڵغترن لەو ژمارەیەی کە پێویستە لەوێ بن.

بە پێی ئاماری فەرمی 88 زیندانی و 15 ستافی گرتووخانەکان ڤایرۆسی کۆرۆنایان گرتووە و سێ زیندانیش گیانیان لەدەستداوە.

XS
SM
MD
LG