Accessibility links

ترامپ لەگەڵ بەڕێوەبەرانی کۆمپانیاکانی نەوت کۆدەبێتەوە


سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ ڕۆژی هەینی لە کۆشکی سپی لەگەڵ بەڕێوەبەرانی کۆمپانیا نەوتییەکان کۆدەبێتەوە بۆ تاوتوێکردنی دابەزینی نرخی نەوت بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا و شەڕی نرخی نێوان سعودیە و ڕوسیا کە ئەمەش هەڕەشە دەکاتە سەر کاردارییەکانیان.

بە پێی سەرچاوەیەکی نزیک لە بابەتەکە، ڕەنگە بەڕێوەبەرایەتییەکە هەوڵ بدات هاوکاری کۆمپانیاکان بکات لەم قەیرانەدا.

هاوکات ڕەنگە ترامپ تیشکیش بخاتە سەر هەوڵەکانی بۆ فشار بردن بۆ مۆسکۆ و ڕیاد تا کۆتایی بە شەڕی نرخ بهێنن و نرخەکانیان هاوسەنگ بکەن تا بتوان نرخی نەوت بەرزتر بکەنەوە.

ترامپ ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند عەرەبستانی سعودیە و ڕوسیاس ڕێککەوتوون بەرهەمەکانیان بە بەڕی 10 ملیۆن بۆ 15 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا کەم بکەنەوە کە ئەمەش دەکاتە 10% بۆ 15% ی بەرهەمی جیهانی.

ئەو وڵاتانە پلانەکەیان پشتڕاست نەکردەوە بەڵام گوتویانە دەخوازن تاوتوێی ڕێگەکان بۆ سەقامگیرکردنی بازاری جیهانی لەگەڵ بەرهەمهێنەرە سەرەکییەکانی نەوتی جیهاندا بکەن.

ترامپ لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایشیگەیاند هیچ لەبەردانواندنێکی نەکردووە بۆ سعودیە و ڕوسیا و قائیل نەبووە بە کەمکردنەوەی بەرهەمەکانی ئەمەریکا.

XS
SM
MD
LG