Accessibility links

کۆرۆنا لە فەڕەنسا

570 کەس لە میانەی تەشەنەکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنالە هەرێمی ڕۆژهەڵاتی فەڕەنسا گیانیان لەدەستداوە و شیانی ئاماری زۆر زیاتر لە مردنی پەیوەست بە نەخۆشییەکە لە سەرانسەری وڵاتدا دێنێتە ئاراوە.

فەڕەنسا لە ڕۆژی چوارشەممەوە بووە چوارەمین وڵات کە مردنی 4 هەزار کەسی بە هۆی پەتاکەوە تێپەڕاند، لەگەڵ ئەوەشدا کە ئەم ئامارە ئەو کەسانەی تیادانییە لەدەرەوەی نەخۆشخانەکان مردوون.

مردنەکان لە نێو تیمارخانەکاندا لەم ڕۆژانەی دوایدا بەرزبوونەوە و مردنی بە دەیان کەس لە سەرانسەری فەڕەنسا ڕاگەیەندراون. بەرپرسانڕاستەوخۆهۆکاری مردنەکان تەنها بە ڤایرۆسی کۆرۆناوە نابەستنەوە بەڵکو وەک دەڵێن پەیوەندی بە تەمەن و ڕەوشی تەندروستی زۆرێک لەوانەی مردوون، دەبەستنەوە .

فرمانگەی تەندروستی گشتی لە هەرێمی گراند لە ڕۆژهەڵاتی فەڕەنسا لە ڕاگەیاندنێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، لە 31 مانگی 3وە لە کۆی 620 تیمارخانە، 411 یان دووچاری کۆڤید – 19 بوونەتەوە و 570 کەسیش مردوون.

هەرێمی گراند ی مەزن یەکەم ناوچە بوو لە فەڕەنسا دووچاری شەپۆلێکی تەشەنەکردنی توندی پەتاکە بووەوە و بەخێرایی بەرەو ڕۆژئاوای وڵات ڕۆیشتوە و ناوچەی پاریسی گرتەوە.نەخۆشخانەکان لەوپەڕی هەوڵدان بۆ زیادکردنی ژمارەی جێگەی نەخۆش بۆ چارەسەری چڕوپڕ بۆ ئەوەی بە لێشاوی ئەو نەخۆشانەدا ڕابگەن ئەوانەی لە ڕەوشێکی خراپی تەندروستیدان.

This item is part of
XS
SM
MD
LG