Accessibility links

سەرۆک وەزیری یۆنان داوا لە دانیشتوانی وڵاتەکەی دەکات لە ماڵەکانیاندا بمێننەوە


سەرۆک وەزیری یۆنان داوا لە هاوڵاتیانی یۆنانی دەکات تا بەردەوامبن لە پابەندبوونیان بە ڕێنوماییەکانی قەدەغەی هاتوچۆ و لە ماڵەکانیاندا بمێننەوە لە پێناو ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و ئەو تراژیدیایەی لە وڵاتانی دیکەدا بەدیدەکرێت.

کریاکۆس میتسۆتاکیس، سەرۆک وەزیری یۆنان بە پەرلەمانی وڵاتەکەی گوت؛ مانگی چوار، هەرە سەخترین مانگ دەبێت و دەڵێت "جا ئەگەر ئێمە هێمن بین ئەوا پێڕادەگەین و دەبێت نەهێڵین ئەم کارەساتە رووبدات."

یۆنان کە یەکەمین حاڵەتی ڤایرۆسی کۆرۆنای لە کۆتایی مانگی دوودا تۆمارکرد و ڕێوشوینی پێشوەختی گرتەبەر بۆ سنوردارکردنی تەشەنەکردنی پەتاکە، هەتا ئێستا هەزار و چوار سەد و پازدە حاڵەتی پەتاکەی پشتڕاستکردۆتەوە و هەروەها مردنی 50 کەسیش.

سەرۆک وەزیری یۆنان دەڵێت ئێمە لە دەستپێکی کۆتاییدا نین بەڵکو لە کۆتایی سەرتاداین ، گوتیشی هەتا ئێستا واپێدەچێت ئێمە خۆمان لە ڕووداوە تراژیدیەکان لاداوە ئەوانەی لە ئیتالیا ، ئیسپانیا و هەروەها لە وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمەریکا بەدیدەکرێن.

XS
SM
MD
LG