سه‌رۆکی په‌رله‌مانی کوردستان له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک له ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی کوردستان له فراکسیۆنه جیاوازه‌کان له‌گه‌ڵ پارێزگاره‌کانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه له‌سه‌ر دۆخ و ژیانی هاوڵاتیان کۆبوویه‌وه.
له لێدوانێکی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕێواس فایەق ڕایگه‌یاند هاتووین هه‌نگاوه‌کانی رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی کۆڕۆنا بزانین و ڕاوێژ به پارێزگاره‌کان له‌سه‌ر بارودۆخی ژیانی هاوڵاتیان بکه‌ین.
سه‌رۆکی په‌رله‌مانی کوردستان ڕایگه‌یاند "هه‌موو فراکسیۆنه‌کان و ده‌سته‌ی سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مان ده‌یانه‌وێت له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م پارێزگار و ئیداره سه‌ربه‌خۆکان کۆببینه‌وه و پڕۆژه‌یه‌کی ده‌وڵه‌مه‌ند سه‌باره‌ت به باج و کرێ و زیاندمه‌ندبوونی خاوه‌ن کاره‌کان له بازاڕه‌کان ئاماده بکه‌ین".
سه‌باره‌ت به کۆنه‌بوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی کوردستان له ئێستادا که فه‌رمانبه‌ران وه‌ک پێویست مووچه وه‌رناگرن و ژماره‌یه‌کی زۆر هاولاتیش به‌هۆی داخستنی بازاڕه‌کانه‌وه بێ کار بوون سه‌رۆکی په‌رله‌مان ڕایگه‌یاند به‌هۆیڕینمایه‌کانه‌وه کۆنابینه‌وه و گه‌ر رێوشوێنی پێویست گیرایه به‌ر کۆده‌بینه‌وه.
هه‌وڵه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مانی کوردستان له کاتێکدایه ده‌یان هاووڵاتی به‌هۆی نه‌مانی کار له ناو بازاره‌کاندا بێ‌کار بوون و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانیش دواکه‌وتووه، خه‌لکی کوردستانیش له نێوان ده‌ستکاری کردنی مووچه و هێشتنه‌وه‌ی وه‌ک خۆیی تا ئێستا نه‌گه‌شتوونه‌ته کۆتا وه‌ڵام و ده‌خوازن په‌رله‌مان ڕۆڵی خۆیی له پرسه‌کاندا ببینێت.