Accessibility links

دکتۆر چالاک بەرزنجی: وەکو پزیشک خۆ پاراستن زۆر پێویستە بەڵام پێداویستەکانی خۆ پاراستن کەمن


هەر وەکو دەبینین ڤیرۆسی کۆرۆنا جیهانی گرتوەتەوە و مەترسیەکی لای هەموان دروووستکردووە.ئیالەتی وێست ڤیرجینا کە نزیکەی دوو میلیۆن کەس تێدا دەژێ و یەکێک لە ئیالەتە بچووکەکانی ئەمەریکادایە، ئاخۆ ئەم ئیالەتە بە چ شیوەیەک لەگەڵ ئەم پەتایەدا سەودا دەکات و تا چ رادەیەک ئەم پەتایە تێدا بڵاو بوەتەوە؟

زانکۆێ پزیشکی وێست ڤیرجینیا کە دەزگایەکی تەندرووستی گەورەیە تا چ رادەیەک بۆ ئەم پەتایە خۆیان ئامادە کردووە وە چۆن لەگەڵ نەخۆشەکاندا هەڵس و کەوت دەکەن؟

پزیشکان کە لە هێڵەکانی پێشەوەدان، چۆن دەتوانن لە کاتێکدا نەخۆشەکان تیماری دەکەن، لە هەمان کاتدا خۆیان بپارێزن؟

دکتۆر چالاک سەید عومەر بەرزەنجی لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت “ ئەم ولایەتە وەکو ولایەتەکانی تری ئەمەریکا بێبەش نەبووە لەم ڤایرۆسە وە دوواترین ولایەت بوو لە ئەمەریکا کە کەیسی تێدا تۆمار کرا، لە نزیکەی سێ هەزار کەس کە پشکنینیان بۆ کراوە تەنها ١١٥ پۆزەتیڤ دەرچوونە وە تا ئێستا کەسیش گیانی لە دەست نەداوە، هەر وەکو شوێنەکانی تر هەموو خوێندنگاە و دام و دەزگاکان داخراوون، قەدەغەی هات و چۆ نەکراوە بەڵام داواکراوە هاووڵاتیان لە ماڵ بمێننەوە”.

دکتۆر چالاک هەر وەها دەڵێت” زیاتر لە دوو هەفتەیە رۆژانە کۆبونەوەی چڕ و پڕ دەکرێت و لەسەرەوە تا بنەوەی ئەم دەزگایە لە کۆبونەوەکاندا بۆ ئامادەسازی بەشدارن بۆ ئەوەی بتوانین لە کاتێکدا خۆمان ئامادە دەکەین چۆن چارەسەری ئەو کەسانە بکەین کە وا تووشی کۆڤید ١٩ بوونە، هەر وەها ئەوانەی گومانیان لێدەکرێت لە هەمان کاتدا بتوانین خزمەتکاری و خزمەتگوزاری پێشکەش بەو کەسانە بکەین کە وا نەخۆشی دی ئەستەمیان هەیە کە دوواکەوتنیان دەبێتە گیروگرفت”.

دکتۆر چالاک دەشڵێت “ بێگومان ئێمە لە هەمان کاتدا خەڵکی نەخۆش چارەسەر دەکەین لە دەزگا تەندرووستیەکان ئەگەری نەخۆشبوونی کۆرۆنا زیاترە لە کارمەندان و ئەندامانی تەندرووستی ، لەبەر هەندێ خۆ پاراستن زۆر پێویستە بەڵام پێداویستەکانی خۆ پاراستن کەمن وەکو هەر شوێنێکی تر لەبەر ئەوە هەوڵ دەدەیین بە شێوەیەکی دانایانە سەودا لەگەڵ ئەو بابەتە بکەین

please wait

No media source currently available

0:00 0:05:43 0:00
Direct link


XS
SM
MD
LG