Accessibility links

کۆرۆنا نەبووە ڕێگر لەبەردەم دادگایی کردنی بانکی هەڵک


بانکی هەڵک کە دەوڵەتی تورکیا خاوەنیەتی، لە دادگای تاوانەکان لە مانهاتن- نیویۆرک، خۆی بە بێتاوان ناساند.

بانکی هەڵک، نکوڵی دەکات لەوەی هیچ یارمەتییەکی کۆماری ئیسلامی ئێرانی دابێت بۆ کەمکردنەوەی کاریگەریی سزاکانی ئەمریکا سەپاندونی بە سەر ئێراندا.

ئەمەش یەکێکە لەو دۆسێیانەی گرژی دروست کرد لە پەیوەندییەکانی نێوان ئەمریکا و تورکیادا.

پرۆسەی دانیشتنەکەی ئەمڕۆ سێشەممەی دادگای مانهاتن، لە ڕێی کۆنفرانسی تەلەفونییەوە کرا، بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە.

پارێزەری بانکی هەڵک لە ئەمریکا، نکوڵی لە تەواوی ئەو گوناهبارکردنانە کرد کە لە دادگادا ڕووبەڕووی بانکەکە کراونەتەوە، لەوانە؛ پیلانگێڕان، فێڵ و تەڵەکەی بانک و هەروەهاش قاچاغچێتی پارە.

دادپارێزانی گشتی لە ئەمریکا، بانکی هەڵک گوناهبار دەکەن بەوەی خزمەتگوزاری دارایی بۆ ئێران دابین دەکات و هەروەها کاریش لەگەڵ ئەو کۆمپانیایانەدا دەکات کە ئێران خۆی دروستیکردوون و دامەزراوە ئێرانییەکان ژێر بە ژێر بەڕێوەی دەبەن.

ئەو کۆمپانیایانە لە تورکیا و میرنشینە یەکگرتووەکانی عەرەبدا کار دەکەن بۆ خۆدزینەوە لە سزاکانی ئەمریکا لەڕێی فێڵ و تەڵەکەی کاردارییەوە بە زێڕ و دەرمان و خۆراکیشەوە.

ئەم گوناهبارکردنانەی بانکی هەڵک لە مانگی دەی ڕابردوودا ڕاگەیەندران.

لە ساڵی 2016وە دادپارێزانی گشتی لە ئەمریکا 9 کەسیان بە تاوانی هاوشێوە گوناهبار کردووە.

XS
SM
MD
LG