Accessibility links

فەڕەنساییەکان ڕۆژی دووشەممە بە خراپترین ڕۆژی خۆیان دادەنێن


فەڕەنسا خراپترین ڕۆژی خۆی تۆمارکرد لەوەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەو وڵاتەدا.

بەپێی ئەو ئامارانەی درەنگانێکی ڕۆژی دووشەممە حکومەتی فەڕەنسا بڵاوی کردوونەتەوە، خراپترین ڕۆژ بووە هەتا ئێستا بۆ فەڕەنساییەکان لە ڕووی ژمارەی توشبووان و هەروەهاش گیان لەدرستدانی خەڵک بەهۆی کۆڤید 19وە.

بەپێی ئەو زانیاریانەی ماڵپەڕەکانی حکومەتی فەڕەنسا بڵاوی کردوونەتەوە، سەرجەم ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە گەیشتۆتە 3024 کەس، وە ئاماژەش بەوە کراوە زۆرترین ژمارەی گیان لەدەستدان بەهۆی ئەم ڤایرۆسەوە لە 24 کاتژمێری نێوان یەکشەممە و دووشەممەدا بووە و دەڵێت لەو 24 کاتژمێرەدا 418 کەس مردوون.

بەپێی ئامارەکانی حکومەتی فەڕەنسا، نزیکەی 21 هەزار کەس لەوانەی هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنان لە نەخۆشخانەکانی وڵاتەکەدا هێڵراونەتەوە و زیاتر لە 5 هەزار کەسیشیان لە بەشی چاودێری وردا ماونەتەوە بەهۆی ئەوەی ڕەوشی تەندروستییان جێگیر نییە.

پسپۆڕانی تەندروستی لە پاریس وەها پێشبینی دەکەن، تەشەنە سەندنی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەم هەفتەیەدا لە ناوچەی پاریس و هەندێک ناوچەی تری فەڕەنسا بگاتە ئەوپەڕی.

XS
SM
MD
LG