Accessibility links

تایوان سکاڵا لە ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی دەکات


وەزارەتی دەرەوەی تایوان دەڵێت سکاڵاکانی خۆی لەسەر ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی زیاتر دەکات چونکە ڕێکخراوەکە زانیاریەکانی تایوانی لەسەر وردەکاری حاڵەتەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا و گرتنەبەری ڕێگاکانی خۆپاراستن لە دژی ڤایرۆسەکە بڵاوی کردۆتەوە نەیداوە بە وڵاتانی ئەندام.

تایوان ئەندام نییە لە نەتەوە یەکگرتوەکاندا، هەروەها فشارەکانی چین کە دەڵێت تایوان دوڕگەیەکە لە وڵاتی چین مافی بە دەوڵەت بوونی نیە، ئەمەش حکومەتی تایوانی نیگەران کرد لەسەروبەندی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنادا.

حکومەتی تایوان دەڵێت دوورخستنەوەی تایوان لە ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی، گەیشتۆتە ئاستی پەیڕەو کردنی سیاسەتی یاریکردن بە ژیانی هاوڵاتیانی تایوان، هەرچەندە ڕێژەکانی توشبون کەمترە بەهۆی گرتنەبەری ئەو ڕێوشوێنە سەرەتاییانەی لە دژی بڵاوبونەوەی کۆڤید19 گیرانەبەر.

ڕێکخراوەی تەندروستی جیهانی و چین دەڵێن تایوان ئەو هاوکاریانەی پێگەشتوە کە پێویستیەتی.

هەفتەی ڕابردوو تایوان گوتی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی، داواکانی پشتگوێ خستوە هەر لەسەرەتای بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەکەوە، ئەمەش بەشێکە لەو مەترسیانەی ماوەیەکی دوورودرێژە لەئارادان بەهۆی فشارەکانی وڵاتی چینەوە کە وەهایان کردووە تایوان لە کۆمەڵگەی نێو نێونەتەوەیی دووربخاتەوە.

پێشتر WHO لێدوانێکی دەگمەنی سەبارەت بە تایوان بڵاوکردەوە، تیایدا هاتبوو؛ تایوان نزیک بوو لەوشوێنەی ڤایرۆسەکە تێیدا بڵاوبۆتەوە و ڕێکخراوەکە لە ئەزمونی تایوانەوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا سودی وەرگرتووە کە چۆن بەرەنگاری ڤایرۆسەکە ببێتەوە، هەروەها دەشڵێت لەگەڵ شارەزایانی تەندروستی تایواندا درێژە بەکارکردن دەدات.

XS
SM
MD
LG