Accessibility links

پرۆفێسۆر هۆمەر فەیزی، باس لە کاریگەرییە نەرێنیەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکات بۆ سەر کۆمەڵگە


هۆمەر فەیزی
هۆمەر فەیزی

بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەرانسەری جیهاندا هەتا دێت زیاتر پەرە دەستێنێت و ئەمەش بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی نیگەرانییەکان لە سەر کارییگەرییەکانی ئەم پەتایە بە سەر ژیان و کۆمەڵگەی مرۆڤایەتیەوە.

بە دڵنیاییەوە شەپۆلی ئەم کاریگەریە نەرێنیانە کۆمەڵگەی کوردیشی گرتووەتەوە.

ئێران لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست زۆرترین ڕێژەی حاڵەتەکانی تووشبوون و گیان لەدەستدانی بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە هەیە و لە ئێستادا زۆربەی ناوچە کوردییەکان لە نێو ئێراندا تووشی باروودۆخێکی ئاڵۆز بوونەتەوە.

بە گوێرەی شارەزایانی کۆمەڵناسی، ڤایرۆسی کۆرۆنا جیا لە زیانە ئابووری و تەندروستییەکانی دەتوانێت زیان و کارییگەری نەرێنی بەرچاوی هەبێت بە سەر کۆمەڵگەکانەوە.

فەرهاد فەلاحی لە بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا، لە وتووێژێکدا میوانداری پرۆفێسۆر هۆمەر فەیزی، کۆمەڵناس و مامۆستای زانکۆ ی کردووە بۆ تیشک خستنە سەر ئەم بابەتە.

پرۆفێسۆر فەیزی بە ئاماژەدان بەوەی کە نایەکسانی کۆمەڵایەتی لە ئێران بە گشتی و لە هەرێمە کوردییەکاندا بە تایبەتی، وەها دەکات کۆمەڵگە لە بەرانبەر ڤایرۆسی کۆرۆنادا لاوازتر بێت.

سەبارەت بە کارییگەرییە کورت ماوەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا هۆمەر فەیزی دەڵێت" کاتێک لە کۆمەڵناسیدا باس لەوە دەکرێت کە کۆمەڵگە چۆن دروست بووە، یەکێک لە هۆکارەکان بە تایبەتی لە ئانترۆپۆلۆژی و مرۆڤ ناسیدا دەگەڕێننەوە بۆ ئەوەی کە ترسی مرۆڤ لە سروشت وەهای کردووە مرۆڤەکان لەگەڵ یەک کۆببنەوە و پێکەوە چارەسەرێک بۆ ترسەکانیان بدۆزنەوە، بەڵام لە ئێستادا بە پێچەوانەی ئەمە دەبینین."

هەروەها دەشڵێت لە درێژ ماوەدا ئەم بارودۆخە دەتوانێت کارییگەری نەرێنی زۆر خراپی هەبێت بە سەر تاکەکان و بەسەر کۆمەڵگەشەوە.

زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:20:42 0:00


XS
SM
MD
LG