Accessibility links

لوقمان مەرزانی: گەنجان لە ئیتالیا پاش ئاگادار بونەوەیان لە مەترسی ڤیرۆسی کۆرۆنا ئێستاکە باشتر پابەندی رێنماییەکانن


Lokman Merzani

ڤیرۆسی کۆرونا بێجگە لە زیانە تەندرووستی و ئابوریەکەی، هەر وەها زیانی رامیاری، رەوانی و کۆمەڵاتیشی لەگەڵدا هێناوە. لە دەرئەنجامی مەترسیەکانی ئەو ڤیرۆسە هەموو فرینە ئاسمانیەکانی نێوان وڵاتاندا راگێرا و کەسانێکی زۆریش لە کەس وکار و وڵاتیان دابڕان.

Italy Patients
Italy Patients

لوقمان مەرزانی یەکێک لەو هاووڵاتیە کوردە ئیتالیانەیە کە لەم گەشتەی دوواییەدا بۆ ئیتالیا گیری خواردووە. لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت “ من هەر دانیشتۆێ ئیتالیاشم بێجگە لەوەی پاش ئازادبوونی کوردستان هات و چۆێ زۆر ئەکەم و کار لەگەڵ کوردستاندا ئەکەم و ئەمجارەش بە سەردانێکی تاێبەتی هاتمەوە بەڵام بە هۆێ ڕاگرتنی فڕینە ئاسمانیەکان ئەوە لێرە ماومەتەوە و گێرم خواردووەکاک لوقمان هەر وەها دەڵێت “ من ئێستاکە لە شاری بیلاجۆم سەر بە شاری کۆمۆ لە هەرێمی لۆمباردی، لێرە زیانێکی وا بە شارەکە نەکەوتووە و تووش نەبوونە بەڵام لە شاری میلان و شارەکانی دەوروبەری بارودۆخەکە زۆر زۆر بەدە بەڵام لەبەر ئەوەی ئێمە لە یەک هەریمین ئیت رێنماییەکان وەکو یەکە لە قەدەغەکردنی هات وچۆ، داخستنی کاروبارەکان، دام ودەزگاکانی حکومی هەمووراوەستاوە جگە لە هەندێ دەزگا نەبێت و ئێستاکە لە ماڵەوە کەرەنتینە کراوین””.

سەبارەت بە پەیرەوی کردنی رێنماییەکان کاک لوقمان دەڵێت “ ئێمە زۆر جار باس لەوە دەکەین کە وڵاتانی پێشکەوتوو باشترن تاکو وڵاتانی دووا کەوتوو یان جیهانی سوەم، بەڵام مرۆڤ هەر مرۆڤە، زۆر کە گەنجن پێیداگری لە بەرامبەر ئەو جۆرە یاسایانە دەکەن، لە سەرەتا گوێڕاڵی ئەو رێنمایانە نەبوون بەڵام پاشان کە لە مەترسیەکانی ئەو نەخۆشیە ئاگادار بونەوە ئێستاکە زۆرتر پابەندی رێنماییەکانن”

please wait

No media source currently available

0:00 0:05:00 0:00
Direct link


XS
SM
MD
LG