Accessibility links

شاری ووهان لە چین بەرەو بوژاندنەوە و هەڵگرتنی بەربەستەکان دەڕوات


شاری ووهان کە کانگەی تەشەنەکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنایە هێدی هێدی دەبوژێتەوە.

دوکاندارەکان لە شاری ووهان کە چەقی تەشەنەکردنی ڤایرۆسی کۆرنایە لە چین، ئەمڕۆ دوو شەممە دوکانەکانیان سەرلەنوێ کردەوە بەڵام کڕیاریان کەم بوون.

ئەم هەنگاوەی شاری ووهان دوابەدوای بڕیاری دەسەڵاتداران بوو بۆ هەڵگرتنی بەشی زۆری بەربەستەکانی بۆ کۆنترۆڵکردنی ڤایرۆسەکە دانرابوون، ئەو ڕێکارانەی بە دەیان ملیۆن لە وڵاتیانی بۆ دوو مانگ لە ماڵەکانیاندا هێشتەوە.

دانیشتوانی شارەکە لەوانە خانمێک بە ناوی کات، لە مۆڵی چوهی هانژی کە یەکێکە لە شەقامە گرنگەکانی بازاڕکردن گوتی؛ هێندە خۆشحاڵە، دەیەوێت لە خۆشیدا بگری.

کات لە نانجینگ لە ڕۆژهەڵاتی چین مامۆستایە و سەردانی خێزانەکەی کردووە لە شاری ووهان کە دانیشتوانەکەی 11 ملیۆن کەسە و مەڵبەندی بەرهەمهێنانە لە ناوەندی چین، لە 23 مانگی یەکدا شارەکە بەمەبەستی بەرەنگاربوونەوەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە کارخرا.

کات دەڵێت، هەربۆیە ئێستا دوای دوو مانگ گیرخواردن لە ماڵەکەمدا ئێستا لە خۆشیدا هەڵدەپەڕێت.

شاری ووهان لە پارێزگای هوبی دوا شارە کە هێشتا لە ژێر قەدەغەی گەشتدایە . ڕێگە بە دانیشتوانەکەی دەدرێت لە ناوچەیەکەوە بچن بۆ چەند ناوچەیەکی پارێزگای هوبی بەڵام ناتوانن بچنە دەرەوەی پارێزگاکە. دواین بەربەستەکان لەسەر شاری ووهان لە 8 ی مانگی نیساندا هەڵدەگیرێن.

XS
SM
MD
LG