Accessibility links

کۆرۆنا لە مۆسکۆ


Russia
Russia

سەرەک وەزیری ڕوسیا داوا لە فەرمانڕەوایانی هەرێمەکانی وڵاتەکەی دەکات تا چاودێری ئاسایشی ئەو ناوچانە بکەن کە داخراوان بەمەبەستی کەمکردنەوەی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا.

ئەم داوایەی میکایل میشوستین، دوابەدوای ئەوە دێت کە ئەمڕۆ دووشەممە ڕوسیا بەرزترین ڕێژەی توشبوانی بە ڤایرۆسەکە تۆمارکرد لە ماوەی شەش ڕۆژی ڕابردوودا.

دەسەڵاتداران دەڵێن لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا لەسەرانسەری ڕوسیادا 302 حاڵەتی توشبون بە ڤایرۆسەکە تۆمار کراوە، بەمەش ژمارەی سەرجەملەمڕۆ دووشەممەدا گەیشتە 1836 کەس و هەروەها 9 کەسیش لە ڕوسیا تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە بە کۆڤید 19گیانیان لەدەستداوە.

دەسەڵاتداران لە مۆسکۆ داوایان لە هاوڵاتیان کردوە لە ماڵەکانیاندا بمێننەوە لە ڕۆژی دووشەممەوە هەروەها ڕێگەوشوێنی توندتر دەگرنەبەر بۆ کەمکردنەوەی ئاستی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەکە. گرتنەبەری ئەم ڕێوشوێنانە لە مۆسکۆ دوای ئەوە دێت کە ژمارەی توشبووان بە کۆڤید 19 لە مۆسکۆی پایتەخت، گەیشتە سەرو هەزار کەس.

سەرەک وەزیری ڕوسیا دەڵێت،بیر لەوە دەکاتەوە کە ڕێوشوێنەکان لە ئێستادا پێویستە لەسەر ئاستی نیشتمانیدا بگیرێنەبەر، دەڵێت، داوای لە بەڕێوەبەرانی ئەو ناوچانە کردوە بە ووریاییەوە سەرنج بدەنە ئەو ئەزمونەی مۆسکۆ تا ڕێوشوێنی گونجاو لە ناوچەکاندا پەیڕەو بکەن.

پارێزگاری مۆسکۆ کە هاوپەیمانێکی نزیکی سەرۆک ڤلادمیر پوتنە دەڵێت لە %20 ی هاوڵاتیان داواکانی ئێمە پشتگوێ دەخەن بۆ مانەوە لە ماڵەکانیاندا، بەڵام هیوای خواست تا کۆتایی هەفتە بتوانرێت کار بکرێت بە سیستەمێکی ئەلیکترۆنیەوە کە ڕێگە بە کاربەدەستان دەدات جوڵانەوەی خەڵک کۆنترۆڵ بکەن.

هەندێک ناوچە وەک ناوچەیبەستەڵەکی باکوری ڕوسیا لە مورمانسک کە هاوسنورە لەگەڵ فینلەندا و نەرویژدا، لە ئێستادا کاریان لەسەر گرتنەبەری ڕێوشوێنەکان کردووە بۆ خۆپارێزی و هەروەها ڕێگەگرتنیش لە ڤایرۆسی کۆرۆنا، لەکاتێکدا زۆربەی ناوچە گەورەکانی وڵاتەکە هێشتا ڕێوشوێنێکی ئەوتۆیان نەگرتۆتەبەر بۆ ڕێگرتن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسی کۆرۆنا.

XS
SM
MD
LG