Accessibility links

بەریتانیا پێویستی بە هەزاران ئامێری تری هەناسەپێدانە


بەریتانیا ئێستا نزیکەی هەشت هەزار ئامێری هەناسەپێدانی هەیە وە داوای 8 هەزاری دیکەشی کردوە کە لەم هەفتەیەدا بگاتە سیستەمی تەندروستی، بەپێی لێدوانەکەی ڕۆژی پێنجشەممەی ئێدوارد ئارگار وەزیری کاروباری تەندروستی لە حکومەتی بەریتانیا.

ئارگار بە تەلەفزیۆنی بی بی سی ڕاگەیاند دەست بە دروستکردن و ناردنی ئامێرەکانی هەناسەدان کراوە کە دەشێت لەماوەی یەک تا دوو هەفتەدا بگەن و دەشڵێت دەتوانرێت بۆ ئایندەش پشت بەو خێراییە ببەستین کە ئێمە توانیمان ئەو ئامێرانەمان دەست بکەوێت و دایبمەزرێنین.

هەروەها گوتیشی کارگەکان ئامادەیی خۆیان بۆ ئەو داواکاریە بە پەلەیە دەربڕیوە بۆ دەستەبەرکردنی ئامێری زیاتری هەناسەپێدان بۆ خزمەتگوزاری تەندروستی نیشتیمانی، کە پێویستن بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و کاریگەرییەکەکانی لەسەر کەسی توشبوو.

پێشتریش دامەزرێنەری بەرهەمهینانی (vacuum cleaner-maker Dyson) ، ملیاردێر جەیمس دایسن گوتی حکومەت داوای دە هەزار یەکەی لەو ئامێرانەی لە کۆمپانیاکەی کردوە.

تائێستا نزیکەی بیست هەزار حاڵەتی توشبوی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە بەریتانیا تۆمارکراوە وزیاتر لە هەزارو دووسەد کەسیش بە پەتای کۆڤید 19 گیانیان لەدەستداوە.

XS
SM
MD
LG