Accessibility links

دوای دواخستنی ئۆڵۆمپیاد، ژاپۆنیەکان پرسیار ئاڕاستەی دەسەڵاتدارانی تۆکیۆ دەکەن


دوای دواخستنی یاریەکانی ئۆلۆمپی ڕێژەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە تۆکیۆ لە هەڵکشاندایە ئەمەشپرسیار دێنێتە ئاراوە.

بەر لەوەی یاریەکانی ئۆلۆمپی دوابخرێن، واپێدەچوو ژاپۆن بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای سنوردارکردبێت، هاوکاتی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە لە نێو وڵاتانی هاوسێیدا.

ئێستا کە ئەنجامدانی ئۆڵۆمپیاد دواخراوە بۆ ساڵی داهاتوو، حاڵەتەکانی ڤایرۆسەکە لە تۆکیۆ لە بەرزبوونەوەدان و پارێزگاری شارەکە داوا لە دانیشتوانەکەی دەکات لە نێو ماڵەکانیاندا بمێننەوە ، تەنانەت ئاماژە بە شیانی داخستنی شارەکە دەکات.

بەرزبوونەوەی لەناکاوی ژمارەی حاڵەتەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە تۆکیۆ و کاردانەوەی دەستبەجێی توندی حکومەت دوای دواخستنی یاریەکانی ئۆلۆمپی، پرسیاری لە نێو پەرلەمان و دانیشتواندا هێناوەتە ئاراوە بەوەی کە ئایا ژاپۆن لە ئاستی تەشەنەکردنی ڤایرۆسەکەی کەم کردبوەوە، یان دواکەوتووە لە پیادەکردنی گرتنەبەری ڕێوشوێنی دابڕاندنی کۆمەڵایەتی، ئەم پرسیارانەشهاوکاتن لەگەڵ ئەو هیوایەی هەیانە بۆ ئەوەی یاریەکانی ئۆڵۆمپی لە 24 ی حەوتی ئەمساڵدا وەک بڕیارە دەستپێبکەن.

هاوکاتی ئەوەی یاریەکانی ئۆلۆمپی لە ئێستادا دواخراون ، زۆرێک گومانیان هەیە لەوەی بۆچی ژمارەی حاڵەتەکان وا ڕوو لە زیادبوون دەکەن؟ ئایا لەبەر ئەوەیە کە ژاپۆن ئێستا هیچ بیانویەکی بەدەستەوە نەماوە هەتا بتوانێت بەرزبوونەوەی حاڵەتەکانی ڤایرۆسەکەی پێی پەردەپۆش بکات؟

لە پێناو ئەوەی وای دەربخات کە تۆکیۆ کۆنترۆڵی ڤایرۆسی کۆرۆنای دەکرد، تۆکیۆ خۆی لە داواکاری زۆر و بەهێزی وڵاتیان بەدوور ڕاگرت هەروەها ژمارەی نەخۆشکەوتوانی بە کەمتر پیشاندا.

سەرۆک وەزیری پێشووی ژاپۆن" یوکیۆ هاتۆیاما" لە تویتێکدا دەنوسێت "لەو کاتەی ئێوە چاوەڕوانتان دەکرد، ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاوبووبووەوە." و بە پارێزگاری توکیۆیش دەڵێت"لای ئێوە یاریەکانی ئۆلۆمپی بە پلەی یەکەم دێت، نەک وڵاتیان. "

شینزۆ ئابی سەرۆک وەزیری ژاپۆن ڕۆژی شەممەێ ڕابردوو گوتی؛ وڵاتەکەی لە ئێستادا لەسەر لێواری زیادبوونێکی گەورەی حاڵەتەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنادایە و هەتا دێت بەدواداچوون و کۆنتۆرڵکردنی کارێکی سەخت دەبێت.

XS
SM
MD
LG