Accessibility links

سەرۆک ترامپ نەخۆشخانەکان گوناهبار دەکات


سەرۆک دانۆڵد ترامپ نەخۆشخانەکان گوناهبار دەکات بەوەی ئامێرەکانی هەناسەپێدانیان عەممارکردوە و بەکاری ناهێنن، لە کاتێکدا لەم سەروەختی بڵاوبوونەوەیەی ڤایرۆسی کۆرۆنادا لە ئەمریکادا پێویستییەکی زۆر هەیە بەو ئامێرانە.

سەرۆک ترامپ دەڵێت، هەر نەخۆشخانەیەک ئەو ئامێرانە بەکارناهینێت ئەوا پێویستە بیانخاتە بەردەست.

سەرۆک ترامپ لە لێدوانەکەی درەنگانێکی ڕۆژی یەکشەممەیدا هیچ بەڵگەیەکی نەخستە ڕوو بۆ پشتیوانی لە گوناهبارکردنی نەخۆشخانەکاندا و ناوی هیچ نەخۆشخانەیەکیشی نەهێنا؛ لە کاتێکدا ڕەخنە لە سەرۆک ترامپ دەگیرێت بەوەی هەمیشە هەوڵیداوە لۆمەکردنەکان لەسەر چۆنیەتی سەروسەوداکردنی خۆی لەگەڵ قەیرانی کۆرۆنادا لابەرێت.

ئەم لێدوانانەی سەرۆک ترامپ، دوابەدوای کۆبوونەوەکەی کۆشکی سپی بوو لەگەڵ بەڕێوبەرانی جێبەجێکاری کۆمپانیاکاندا، کە کۆمەڵەی پزیشکانی ئەمریکاش بەشداربوو لەو کۆبوونەوەیەدا، هەروەهاش تەنها دوو ڕۆژ پاش داواکەی بوو لە بەرپرسانی باری نائاسایی تا هەوڵ بدەن کۆمپانیای جی ئێم دەست بکات بە دروستکردنی ئامێرەکانی هەناسەپێدان.

بەڕێوبەرایەتیەکەی سەرۆک ترامپ، کەوتۆتە ژێر باری فشارێکی زۆرەوە تا بەرهەمهێنانی ئەو ئامێرانەی هەناسەپێدان زیاتر بکرێن، کە گرنگن بۆ هەناسەپێدانی ئەوانەی نیشانەکانی کۆڤید 19 تیایاندا دەردەکەوێت.

XS
SM
MD
LG